كۆنفرانسی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات
کوردستان 04:24 PM - 2024-01-27لۆگۆی حکومەتی هەرێم
سبه‌ینێ كۆنفرانسی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت و ژماره‌یه‌كی زۆر لهكونسوڵ و دیپلۆماتكار و نوێنه‌رانی حكومه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه رێكده‌خاته‌وه
دابان شه‌ده‌ڵه جێگری لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" سێهه‌مین كۆنفرانسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامده‌درێت و سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت".
"ئامانجی كۆنفرانسه‌كه‌ش رێكخستنه‌وه‌ی كاری دیپلۆماسی حكومه‌تی هه‌رێمە له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كه‌دا و دانانی پلانی ستراتیجییه بۆ نوێنه‌رایه‌تییه‌كان و بایه‌خدان و قوڵتر كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانه له‌گه‌ڵ وڵاتان"، دابان شه‌ده‌ڵه واده‌ڵێت.
كونسوڵی وڵاتان به‌شدار ده‌بن
له‌هه‌رێمی كوردستاندا 41 كۆنسوڵخانهو نوێنه‌ری وڵاتان هه‌یه كه دوو نوێنه‌رایه‌تی ئه‌فریكا و دوو نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا و 10 نوێنه‌رایه‌تی ئاسیا و باسفینك و 20 دانه‌ی دیكه‌شیان ئه‌وروپا و 7 دانه‌ی دیكه‌ش رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه سبه‌ینێ 28-1-2024 له‌ئاستی كونسوڵ و دیپلۆماتكار به‌شداری له كۆنفراسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمدا ده‌كه‌ن.
دابان شه‌ده‌ڵه ده‌ڵێت:" له كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌ت و پرسی دیپلۆماسی ده‌خرێنه‌ڕوو كه هه‌ندێكیان په‌یوه‌نددارن به ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ش له حكومه‌تی هه‌رێم لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاماده‌ده‌بن".
"په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم بایه‌خی تایبه‌تی پێده‌درێت تاوه‌كو بتوانرێت ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌رته‌كانی بازرگانی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان و كشتوكاڵیش هه‌بێت كه ئه‌مه هاندان و سه‌رنج راكێشانی سه‌رمایه‌گوزارییه بۆ هه‌رێم" جێگری لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم واده‌ڵێت.
نوێنه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت لهكۆنفرانسهكه ده‌بن
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانیش بۆ په‌ره‌پێدان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ
وڵاتانی ده‌ره‌وه 14 نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی له وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپا و جیهانی
عه‌ره‌بیدا كردوه‌ته‌وه‌و سبه‌ی سه‌رجه‌مان لهكۆنفراسهكه ده‌بن.
دابان شه‌ده‌ڵه
قۆناغی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان بۆ كورد و حكومه‌تی هه‌رێم به
بایه‌خ ده‌زانێت و ده‌ڵێت:" له كۆنفرانسه‌كه‌دا به وردی باس له ستراتیژ‌و
په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییانه ده‌كرێت و هه‌وڵده‌ده‌ین كۆنفرانسه‌كه
ببێته نه‌ریتێكی دیپلۆماسی بۆ خۆرێكخستنه‌وه".
" پرسی ئه‌منیه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌ی درۆن و ئاڵنگارییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی و زاڵكردنی زمانی دیالۆگ بابه‌تی گرنگی كۆنفرانسه‌كه ده‌بن" دابان شه‌ده‌ڵه واده‌ڵێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست PUKMEDIA كه‌وتوون، سبه‌ینێ 41 كۆنسوڵ و ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكار‌و نوێنه‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی و 14 نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ده‌ره‌وه ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه ده‌بن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30 -
مەکتەبی سیاسی: کرێکاران لەنێو كاروانی بزوتنەوەی كوردایەتییدا پێشەنگ بوون
08:50 PM - 2024-04-30 -
قوباد تاڵەبانی: هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە
05:41 PM - 2024-04-30 -
چوار باڵیۆزی نوێ له‌عیراق ده‌ستبه‌كار ده‌بن
04:48 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
عیراق رۆژانە 720 تۆن غازی ماڵان بۆ هەرێم دەنێرێت
04:39 PM - 2024-04-30
مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه
03:50 PM - 2024-04-30
دارایی هەرێم چاوەڕوانی پارەیە بۆ مووچەی مانگی نیسان
02:57 PM - 2024-04-30
شەڕی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی کەرکوک دەکرێت
11:01 AM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت: لە خزمەتی شۆڕشگێڕانی گەلەکەماندا دەبین
ی ن ک 03:01 PM - 2024-04-30 -
دارایی هەرێم چاوەڕوانی پارەیە بۆ مووچەی مانگی نیسان
کوردستان 02:57 PM - 2024-04-30 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا کامیل ژیر
پرسەنامە 02:07 PM - 2024-04-30 -
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و هواوی سەرقافڵەی وەرچەرخانی کەرتی پەیوەندییەکانن لە عێراق
کوردستان 12:24 PM - 2024-04-30 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی خاتوو ئازیز
پرسەنامە 12:07 PM - 2024-04-30 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی کامیل ژیر
پرسەنامە 12:05 PM - 2024-04-30 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی حاجی حامید
پرسەنامە 12:01 PM - 2024-04-30 -
شەڕی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی کەرکوک دەکرێت
کوردستان 11:01 AM - 2024-04-30