riklam

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: پشتیوانی سه‌روه‌ری عیراق ده‌كه‌ین

کوردستان 11:00 AM - 2024-01-27
لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كات، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕ‌ووی ئاسته‌نگه‌كان ده‌بێته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌: "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ده‌كات كه‌ كرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له‌ پارێزگای سلێمانی، كه‌ زیانی به‌ ژێرخانی مه‌ده‌نیی گه‌یاندو به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای له‌ سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌دا په‌كخست".

"شانبه‌شانی هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاوین و داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق ده‌كه‌ین به‌دواداچوون بۆ هێرشه‌كه‌ بكه‌ن و ئه‌نجامده‌ران بده‌نه‌ دادگا، به‌رده‌وامیشین له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ پشتیوانیكردنی سه‌روه‌ری و ئاسایشی عیراق"، له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاتووه‌.


شه‌وی 25ی 1ی 2024 هێرشێكی درۆنی كرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر چه‌ندین ملیۆن هاووڵاتی بێكاره‌بابوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket