riklam

سەرۆکوەزیرانی عیراق هەرەشە لە پەلاماردەرانی کۆرمۆر دەکات

کوردستان 06:52 PM - 2024-01-26
سەرۆکوەزیرانی عیراق PUKMEDIA

سەرۆکوەزیرانی عیراق

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، کەفەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراقیشە، هەرەشە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و بڕیاریدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت. 

شانەى راگەیاندنى ئەمنى عیراق لە راگەندراوێکیدا کە وێنەیەکی بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە ، ئەو پەلامارە بە مەترسی بۆ سەر پرۆژەکانی وزەو وەبەرهێنان دەزانێت و ئاشکرای دەکات بەبڕیاری محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیران لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لەبارەى هێرشکردنە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر لە پارێزگاى سلێمانى پێکدەهێندرێت". 

فەرماندەى هێزە چەکدارەکانی عێراق هەڕەشەی لێپێچینەوەى یاسایى لەدژى ئەو لایەنە دەکات کە هێرشەکەىان ئەنجامداوە و رایدەگەنێت :" هەر گروپ و لایەنێک هەڕەشە لە پرۆژەکانى وزە بکات لێپرسینەوەی توندی لەگەڵ دەکرێت".

 

هەریەک لە ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنساش هەڵوێستی وڵاتەکانیان بەیان کرد و ئیدانەی هێرشکردنە سەر کۆرمۆر یان کرد و پشتیوانیان بۆ هاوبەشەکانیان لە عیراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

 

شەوی 25ی 1ی 2024 هێرشێکی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر چەندین ملیۆن هاووڵاتی بێکارەبابوون. 

 PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket