ده‌رگای خوێندن به‌ڕووی 700 هه‌زار خوێندكاردا ده‌كرێته‌وه
کوردستان 12:41 PM - 2024-01-24خوێندنگاکان
به‌شێكی زۆری ناوه‌ندی خوێندن له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی كراونه‌ته‌وه‌و ده‌وامی ئاسایی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌و باخچه‌ی ساوایان دهستیپێكردوهتهوهو به‌هه‌ردوو شه‌فتی به‌یانیان و نیوه‌ڕوان.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كه ده‌ست سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA كه‌وتووه، له‌هه‌ر 10 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌وامی خوێندن دهستیپێكردوهتهوهو هه‌تا 22-1-2024 ده‌رگای 768 ناوه‌ندی خوێندن به‌ڕووی قوتابیان و خوێندكاران‌دا كراونه‌ته‌وه.
به‌پێی نوێترین ئامار كه PUKMEDIA ئه‌مڕۆ 24-1-2024 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانییه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، له‌كۆی 1300 خوێندنگه زیاتر له 1000 خوێندنگه له‌سنووری پارێزگای سلێمانی كراونه‌ته‌وه‌و خوێندن تێیاندا دهستیپێكردوهتهوه.
په‌یامی مامۆستایان گه‌یشتووه
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKMEDIA وتی:"په‌یامی مامۆستایان به‌هه‌موو لایه‌ك گه‌یشتووه‌و ئیتر كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنه، چونكه فه‌وتاندنی ساڵی خوێندن له‌سنووری پارێزگای سلێمانی كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن ده‌بێت و ئه‌و كاریگه‌رییه‌ش بۆ ماوه‌ی زیاتر له 15 ساڵ له‌سه‌ر پرۆسه‌كه ده‌مێنێته‌وه".
"ده‌بێت حكومه‌ت داخوازی مامۆستایان كه مافی ره‌وای خۆیانه له‌به‌ر چاوبگرێت و به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه بچێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا خوێندكارانیش مافی خۆیان كه له‌خوێندن دوانه‌كه‌ون و پرۆرسهكه به‌رده‌وام بێت، بۆیه وه‌ك یه‌كێتی مامۆستایان چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنمان له‌مامۆستایان هه‌یه و دڵنیاین رێگه ناده‌ن ساڵێكی خوێندن بفه‌وتێت".
زیاتر له 700 هه‌زار خوێندكار له‌سلێمانی هه‌یه
له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 900 هه‌زار خوێندكار هه‌یه، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 700 هه‌زار خوێندكار له سنووری پارێزگای سلێمانییه كه دابه‌شبوون به‌سه‌ر 10 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا كه بریتین له (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سه‌ید سادق، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی دووكان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌ره‌داغ)، و له‌ئێستادا له‌هه‌ر 10 بهڕێوهبهراتییهكه خوێندن دهستیپێكردوهتهوهو رۆژانه‌ش ژماره‌ی خوێندنگه‌كان كه ده‌ست به‌خوێندن ده‌كه‌نه‌وه زیاد ده‌كات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30 -
مەکتەبی سیاسی: کرێکاران لەنێو كاروانی بزوتنەوەی كوردایەتییدا پێشەنگ بوون
08:50 PM - 2024-04-30 -
قوباد تاڵەبانی: هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە
05:41 PM - 2024-04-30 -
چوار باڵیۆزی نوێ له‌عیراق ده‌ستبه‌كار ده‌بن
04:48 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
عیراق رۆژانە 720 تۆن غازی ماڵان بۆ هەرێم دەنێرێت
04:39 PM - 2024-04-30
مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه
03:50 PM - 2024-04-30
دارایی هەرێم چاوەڕوانی پارەیە بۆ مووچەی مانگی نیسان
02:57 PM - 2024-04-30
شەڕی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی کەرکوک دەکرێت
11:01 AM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت: لە خزمەتی شۆڕشگێڕانی گەلەکەماندا دەبین
ی ن ک 03:01 PM - 2024-04-30 -
دارایی هەرێم چاوەڕوانی پارەیە بۆ مووچەی مانگی نیسان
کوردستان 02:57 PM - 2024-04-30 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا کامیل ژیر
پرسەنامە 02:07 PM - 2024-04-30 -
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و هواوی سەرقافڵەی وەرچەرخانی کەرتی پەیوەندییەکانن لە عێراق
کوردستان 12:24 PM - 2024-04-30 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی خاتوو ئازیز
پرسەنامە 12:07 PM - 2024-04-30 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی کامیل ژیر
پرسەنامە 12:05 PM - 2024-04-30 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی حاجی حامید
پرسەنامە 12:01 PM - 2024-04-30 -
شەڕی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی کەرکوک دەکرێت
کوردستان 11:01 AM - 2024-04-30