سلێمانی بە پرۆژەکانی 19 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت
کوردستان 11:48 AM - 2024-01-23پرۆژەی شەقامی 100 مەتری لە سلێمانی
لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا بۆ یەکەم جار ئاستی وەبەرهێنان لە پارێزگای سلێمانی گەیشتوەتە لوتکە و کەبەسەر سەرجەم ئاستەکاندا دابەشبوون و سەرمایەی وەبەرهێنانەکانیش زیاتر لە 2 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار بووە، کە زیاتر لە 19 هەزار هەلی کاری رەخساندووە.
قوباد تاڵەبانی: وەبەرهێنان لە شارە حەیاتەکە گەیشتوەتە لوتکە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو بەرەوپێشچونەی وەبەرهێنان لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە: "لە سلێمانی، ساڵی 2023 زیاتر لە 50 پڕۆژە لە هەشت سێکتەری جیاوازدا بە سەرمایەی زیاتر لە دوو ملیارد و 600 ملیۆن دۆلار مۆڵەتییان پێ دراوە و کەوتوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە، وەبەرهێنان لە شارە حەیاتەکە گەیشتووەتە لوتکە و لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا هەرگیز نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە، ئامانجمانە ساڵی 2024 و ساڵەکانی داهاتوش سلێمانی هەر بە پێشەنگی بمێنێتەوە".
53 پرۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە
ئەندازیار عەزیز سەعید رەشید بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە ساڵی 2023 دا مۆڵەتی وەبەرهێنان لە بوارەکانی نیشتەجێبون و بازرگانی و پیشەسازی، تەندروستی، خزمەتگوزاری، فێرکرد، گەشتیاری، کشتوکاڵ، دراوە بە 53 پرۆژە، کە سەرمایەکەی 2 ملیار و 603 ملیۆن دۆلار بووە و لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا بۆ یەکەم جارە پارێزگای سلێمانی بەو قەبارە گەورەیە وەبەرهێنانی تێدا ئەنجام بدرێت".
"ئەم ئاستە بەرزەی وەبەرهێنانیش لە پارێزگای سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵەکانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، کەلە ساڵی رابردوودا لەگەڵ زۆربەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگاکە کۆبوەوەو بە ئاشکرا پێی راگەیاندن کە چیتر قبوڵی ناکات کێشەو ئاستەنگ و رۆتینی زیاتر بۆ وەبەرهێنەران دروستبکرێت و بە پێچەوانەوە بەپێی یاسا و توانا، چەند دەتوانرێن هاوکاری وەبەرهێنەران بکرێت، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە هەنگاوێکی گەورە لە وەبەرهێناندا لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجام بدرێت و پارێزگاکە ببێتە یەکەمی عیراق لە وەبەرهێناندا"، ئەندازیار عەزیز سەعید وای وت.
زیاتر لە 19 هەزار هەلی کار رەخسێنراوە
لە رێگای پرۆژەکانی وەبەرهێنانەوە لە سلێمانی زیاتر لە 29 هەزار هەلی کاری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ رەخسێنراوەو هاوکات ئەنجامدانی ئەو پرۆژانە کاریگەری گەورەی لە سەر ژێرخانی ئابوری پارێزگاکە دروستکردوە.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی ئەوەش دەڵێت: "ئەو بەخشینەی کە وەبەرهێنەران لە کاتی وەرگرتنی پرۆژەکانیاندا وەریدەگرن لەبەرامبەردا خاوەن پرۆژەکان خزمەتگوزاری ئەنجام دەدەن، ئەمەش هەنگاوێکی نوێیە کە پارێزگاکە لە خزمەتگوزاریدا دەباتە پێشتر، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کۆمپانیایانەی پرۆژەکانیان وەرگرتوەو وەبەرهێنان دەکەن 75٪ یان کۆمپانیای خۆماڵین، ئەمە جگە لەوەی کەلە ساڵی رابردوودا لەرێگەی ئەو وەبەرهێنانەوە راستەوخۆ زیاتر لە 19 هەزار هەلی کار رەخسێنراوە و ناراستەوخۆش زیاتر لە 10 هەزار کەس سودمەند بوون".
لەبارەی بەڕێوەچونی کارەکانی شەقامی 100 مەتری ئەندازیار عەزیز سەعید رایگەیاند: "وەک ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری پرۆژەکە هەم و کارکردن تێیدا بەردەوامە و هەنگاوی باشی بڕیوە، هەروەها توانراوە سود لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان وەربگیرێت و پرۆژەکە هەنگاوێکی نوێ بنێت، دەتوانین بڵێین ئەو کارانەی لە بواری وەبەرهێناندا لە دوو ساڵی رابردوودا لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراوە کاریگەری گەورەی لە سەر ژێرخانی ئابوری پارێزگاکە دروستکردوەو لەچەند ساڵی ئایندەدا خەڵک ئەو پێشکەوتنە بە روونی دەبینن".
ساڵی 2022 ش، پارێزگای سلێمانی لە وەبەرهێناندا هەر یەکەمی پارێزگاکانی عیراق بووەو خاوەنی 39 پرۆژەی وەبەرهێنان بووە، بەڵام لە ساڵی 2023 دا لەگەڵ ئەوەی هەر لە پلەی یەکەمدا لەسەر ئاستی عیراق ماوەتەوە، بەڵام 14 پرۆژەی وەبەرهێنانی لە ساڵی رابردوو زیاتر بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
10:46 AM - 2024-04-28 -
باڵیۆزی یهكێتیی ئهوروپا: زیاتر هاوکاری عیراق و هەرێم دەبین
04:34 PM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
10:11 AM - 2024-04-27 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26
ئەمانەش ببینە
د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت
10:17 AM - 2024-04-28
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:10 AM - 2024-04-28
یەمەن ناوی کوژراو و بریندارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
06:17 PM - 2024-04-27
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
05:44 PM - 2024-04-27
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هۆزی جاف دەکات
پرسەنامە 08:52 PM - 2024-04-28 -
لوقمان وەردی: یەكێتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن دا نییە
کوردستان 03:06 PM - 2024-04-28 -
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
کوردستان 10:46 AM - 2024-04-28 -
د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت
کوردستان 10:17 AM - 2024-04-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی کامەران حەمە حەمەسەعید
پرسەنامە 10:01 AM - 2024-04-28 -
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:10 AM - 2024-04-28