riklam

سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆدەبنەوە

عیراق 09:08 PM - 2024-01-21
سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق PUKMEDIA

سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق

د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە بەغدا پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرد و کۆبوونەوە.

لەدیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 21-1-2024 بەڕێوەچوو، تاووتوێی پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی وڵات کرا و جەخت لە پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە بۆ بەردەوامیدان بە چەسپاندنی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی بەدەستهاتوە، هەروەها باس لە رەوشی ئەمنی و پێشێلکارییەکانی دژبە شارەکان و خاك و سەروەریی عیراق و تێکدانی سەقامگیری و هەڕەشەکردن لە سەلامەتی هاووڵاتیان کرا، لەمبارەیەوە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دوپاتیانکردەوە، کە تەنها حکومەتی عیراق دەسەڵاتی سەپاندنی یاسا و بەدواداچوونی هەموو رێوشوێنەکانی پاراستنی ئاسایش و سەروەریی عیراقی هەیە.

هەر لەدیدارەکەدا، هەردوولا جەختیانکردەوە لە بایەخی پشتیوانیکردنی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی کارنامەکەی بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە دابینکردنی خزمەتگوزاری و باشترکردنی ئاستی بژێوی هاونیشتمانیان و بەردەوامبوون لەسەر بەرنامەی چاکسازی و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی بەشێوەیەک، کە ژینگەیەکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان دابینبکات و کەرتی تایبەت چالاکبکات بۆ بەشداریکردن لە  ئاوەدانکردنەوە و بونیادنانەوەی وڵاتدا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە پێویستی کۆتاییهێنان بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستور و یاسا و یەکلاییکردنەوەی دۆسێی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرا، بەشێوەیەک کە مافەکانیان و بژێوی ‌ژیانیان مسۆگەربکات.

هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پوختەی ئەنجامی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە سویسرا بۆ سەرۆك کۆمار باسکرد، ئاماژەی بەو وتووێژانەش دا، کە لەگەڵ سەرۆکی وەفدە بەشداربوەکان و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامیداوە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان و پتەوکردنی هەماهەنگی هاوبەش بەشێوەیەک، کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوولا بکات.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket