riklam

نەرمین مەعروف: دارایی عیراق پابەندە بە ناردنی مووچە بۆ هەرێم

کوردستان 06:52 PM - 2024-01-21
نەرمین مەعروف PUKMEDIA

نەرمین مەعروف

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، "وەزیری دارایی عیراق ناردنی 618 ملیار دیناری بۆ هەرێم پشتراست کردەوە و لە گفتوگۆماندا لەگەڵیدا ئاماژەی بۆئەوەکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم دەنێردرێت".

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق جەختیکردەوە کە تاوەکو هەمواری یاسای بودجە دەکرێتەوە، مانگانە حکومەتی عیراق بڕی 618 ملیار وەک مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت و لە چەند رۆژی داهاتووشدا ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم دەنێردرێت".

"وەزیری دارایی تەئکیدیشیکردەوە پابەند دەبین بە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم، بەڵام پێویستە هاوشێوەی تەواوی دامودەزگاکانی دیکەی حکومەتی عیراق وردبینی بکرێت لە لیستی ناو و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و پێویستە حکومەتی هەرێم داتای تەواو لەوبارەیەوە بداتە حکومەتی عیراق"، نەرمین مەعروف وای وت.

ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی 16-1-2024، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە بڕی 618 ملیار دینار مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرن، هەتا یاسای بودجە هەموار دەکرێتەوە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket