riklam

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی جەبار قادر مستەفا

ی ن ک 07:51 PM - 2024-01-05
قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی (جەبار قادر مستەفا) ناسراو بە (جەبارە ڕەشی تۆپخانە) دەکات.

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کاک جەبار قادر

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (جەبار قادر مستەفا) ناسراو بە (جەبارە ڕەشی تۆپخانە)، نیگەران و دڵگران بووم.

کۆچکردوو جەبارە ڕەش پێشمەرگەیەکی کۆڵنەدەر و لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر بوو کەسەرباری ئەوەی خاوەنی ئەنفالە، شەهیدیشیان داوە بۆ ئازادی کوردستان، کۆچی دوایی ئەم کەسایەتیە ناسراوەی گەرمیان و چەمچەماڵ جێگای ئەسەفی هەموومانە.

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەئێوە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket