riklam

قوباد تاڵەبانی: کۆچی دوایی مەلا عەبدوڵا جێی ئەسەفی هەمووانە

پرسەنامە 08:36 PM - 2023-12-15
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا عەبدوڵا قەڵاتی) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵەکەی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە:

 

بەڕێزان خانەوادەی مامۆستا مەلا عەبدوڵا قەڵاتی

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا عەبدوڵا قەڵاتی)، نیگەران و دڵگران بووم. ‍

کۆچی دوایی (مەلا عەبدوڵا قەڵاتی) مامۆستا و زانای ئاینی و کەسایەتیی دیاری دەڤەری باڵەکایەتی و دۆڵی باڵەیان، دوای چەندین ساڵ لەخزمەتکردن بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام، جێی ئەسەفی هەمووانە. ‍

بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و خانەوادە بەڕێزەکەتان و هەموو مامۆستایانی ئاینی کوردستان دەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. ‍

انا لله وانا اليه راجعون‍

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket