riklam

سەرۆک بافڵ: شایستە داراییەکانی هەرێم لە ململانێکان دوربخرێتەوە

کوردستان 06:58 PM - 2023-12-10
کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی و کونسوڵی نوێی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی و کونسوڵی نوێی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە یان برێم، کونسوڵی نوێی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لەدیدارێکدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێم و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بە ئامانجی پاراستنی ئاشتی، سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.

لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون و دووپاتکردنەوەی پشتگیریی یەکێتی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، هەڵوێستی یەکێتیی لەبارەی رووداو و گۆڕانکارییەکان روونکردەوە و رایگەیاند، زاڵبوون بەسەر کێشەکان و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان بەتایبەت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پەیوەستە بە گفتوگۆ، لێکتێگەیشتن و پابەندبوون بە دەستوورەوە، ئەمەش رێگا دروستەکەیە و لەماوەی رابردوودا پەیڕەومان کردووە لەپێناو بەدەستهێنانی شایستەداراییەکانی هەرێم و دوورخستنەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵک لە ململانێکانەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket