riklam

هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە

ی ن ک 01:30 PM - 2023-12-07
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە محێدین، برای رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژمارەیەك پرسەنامە ئاڕاستەی خانەوادە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان كراوە.

دەقی پرسەنامەكان:


سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە رزگار حاجی حەمە دەكات

‎بەڕێز كاك رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی 

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (قاسم حاجی حەمە محێدین) برای بەڕێزتانم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، كەسوكار و بنەماڵە سەربەرز و تێكۆشەرەكەتان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم.

‎لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.


‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

کۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات

بەڕێز: هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (قاسم)ی برای بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمت خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی


هاوخەمی مەكتەبی سیاسی بۆ  كۆچی دوایی  قاسم حاجی حەمە

هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی ( ی.ن.ك) 

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی  (قاسم حاجی حەمە) ی براتمان پێگەیشت، بۆ ئەم خەمە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەدوادە بەڕێز و تێكۆشەرەكەتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین، لەیەزدانی مەزن داواكارین سەبوری و ئارامی هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی 

 

برای بەڕێزم هەڤاڵ ڕزگاری حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی کاک (حاجی قاسم)ی براتان، نیگەران و دڵگران بووم. 

بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خێزان و خانەوادە نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرەکەتان دەکەم. بەشداری خەم و پەژارەتانین و خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت،  سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

 

پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی كاك قاسم حاجی حەمە

بەڕێز/  كاك رزگار حاجی حەمە

بەڕێزان/ خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو كاك (قاسم حاجی حەمە)

 بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك (قاسم حاجی حەمە) برای كاك رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانـمان پێگەیشت نیگەران و دڵگران بووین.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە هاوبەشی غەمتانین، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی كەسوكار و بنەماڵەی سەربەرز و تێكۆشەرەكەتان دەكەین كە نموونەی باڵای بەرزیی خەبات و تێكۆشانن.

لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی شادبكات و سەبووری بە بنەماڵەكەتان ببەخشێت.


انا لله وانا الیه راجعون

 باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی


PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket