riklam

هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی خاتوو حەلیمە مەحمود شێخوەسانی

پرسەنامە 04:43 PM - 2023-12-06
قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

پرسەنامە

بۆ كۆچی دوایی خاتوو حەلیمە مەحمود شێخوەسانی، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:


بەڕێزان خێزان و خانەوادەی خاتوو حەلیمە مەحمود شێخوەسانی 


بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (حەلیمە مەحمود شێخوەسانی)، نیگەران و دڵگران بووم. 

خاتوو حەلیمە خانمێكی تێكۆشەر و قوربانیدەری كوردستان و یەكێك بوو لەبریندارانی بۆردومان بەچەكی كیمیایی، هەروەها هاوسەری فەرماندەی شەهید محەمەد بیكەیسی بوو، كۆچكردنی جێگای داخە.

بۆ ئەم كۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە نیشتمانپەروەرەكەتان دەكەم، خوای گەورە لەكۆچكردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت. 

انا لله وانا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket