riklam

سەرۆکی هەرێم بەشداری کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوا لەدوبەی دەکات

جیهان 11:45 AM - 2023-12-01
سەرۆکی هەرێم لە دووبەی PUKMEDIA

سەرۆکی هەرێم لە دووبەی

ئه‌مڕۆ 1/12/2023 کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا COP28 لە دوبەی دەستپێدەکات و  نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بەشداری دەکات. 

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی رۆژنامەنوسی سەرۆکایەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر بانگهێشتى رەسمی  شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان سه‌رۆكى ئيمارات، لە دوبه‌یە بۆ به‌شداريكردن له‌ كۆنفرانسى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كاندا بۆ گۆڕانى كه‌شوهه‌وا (COP28). 

 

 کۆنفرانسەکەی ئەمڕۆ  هاوكاتە له‌گه‌ڵ ڕۆژى نيشتمانيى ئیمارات کە  ژماره‌يه‌كى زۆر لە سه‌ركرده‌كانى جيهان بانگهێشت کراون بۆ بەشداریکردن کە له‌ شارى ئێكسپۆ دوبه‌ى بەڕێوەدەچێت. 

 

ئيمارات سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مجارەی كۆنفرانسه‌كه‌ ده‌كات و پرسه‌كانى تايبه‌ت به‌ گۆڕانى كه‌شوهه‌وا و چۆنيه‌تيى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى و ڕۆڵى وڵاتان له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانيدا، تاوتوێ ده‌کرێن.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket