riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بەشداری کارای کورد زامنی کوردستانیبوونی ناوچە جێناکۆکەکانە

ی ن ک 12:08 PM - 2023-11-29
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردنی هاشمی لە هەرێمی کوردستان PUKMEDIA

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردنی هاشمی لە هەرێمی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩/١١/٢٠٣٣، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی دارا خەیلانی لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە فوئاد ئەلمەجالی کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردنی هاشمی لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردنی هاشمی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ بەگرنگیەوە باسی لە پەیوەندییەکان کردو جەختی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی، پەیوەندی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکان، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خرایە بەر باس و گفتوگۆ، هەردوولا دیدو تێڕوانینی خۆیان بۆ پرسەکان خستەڕوو و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند: "بەشداری کارای کوردەکان لە هەڵبژاردنی پارێزگاکان زامنی پاراستنی ناسنامەی کوردستانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی ترەو وەک یەکێتی بە بەرنامەوە کاردەکەین بۆ خزمەتکردنی ئەو ناوچانەو پەرەپێدانی پێکەوەژیان لە ناوچەکە".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket