په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا جێی بایه‌خی لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی یه‌كێتییه
کوردستان 11:18 AM - 2023-11-29لیست و هاوپەیمانێتییەکانی یەکێتی
یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان له رێگای لیست و هاوپهیمانێتییهكانییهوه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكانی عیراق، به پلان و به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو ده‌یه‌وێت خزمه‌تی زیاتری كه‌رتی
په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا بكات و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌دا
هه‌یه نه‌هێڵێت.
بۆ داهاتووی پارێزگا
جێناكۆكه‌كان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌یه‌وێت گرنگی زیاتر كه‌رتی په‌روه‌رده
و خوێندنی باڵا بدات و ئه‌و ناوچانه‌ش وه‌كو هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه خاوه‌نی زانكۆ
و قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایانی پێشكهوتووبن و دۆخی مامۆستایان و خوێندكاران له
ئاستێكی زۆر باش‌دا بێت.
په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا پێویستیان بهگرنگیپێدانی زیاتره
ئه‌رده‌لان ئیسماعیل
كاندیدی ژماره ٢٢ له هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه به ژماره ١٤٢ به
سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "پرسی په‌روه‌رده و خوێندنی
باڵا به‌راورد به زانكۆ و په‌یمانگاكانی ناوچه‌كانی دیكه له‌وپه‌ڕی لاوازیدایه
و پێویستی به گرنگیپێدانێكی زیاتره تا بتوانین له ئاستێكی زانستی به‌رزدا بین،
كاری له‌پێشینه‌شمان بۆ ئه‌وه ده‌بێت پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا پێشبخه‌ین".
"له‌شاری
كه‌ركوك خوێندنی كوردی له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگی زۆردایه و رووبه‌ڕی كۆمه‌ڵێك كێشه
بووه‌ته‌وه، كه مه‌به‌ست لێی لاوازكردنی خوێندنی كوردییه، بۆیه گرنگه جارێكی
دیكه پێداچونه‌وه به ماف و داواكارییه‌كانی مامۆستایانی خوێندنی كوردی دا بكه‌ین،
چونكه پێمان وایه وه‌ك پێویست ئه‌م پرۆسه‌و چینه گرنگه‌و خزمه‌ت نه‌كراون
"، ئه‌رده‌لان ئیسماعیل وایوت.
هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی زانكۆیه‌كی حكومی له‌شه‌نگال ده‌درێت
یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان به هه‌مان شێوه‌ی رابردوو هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانست له نه‌ینه‌وا
ده‌دات و پلانی داهاتوشی بوونی زانكۆیه‌كه له شه‌نگال و گرنگی زیاتره به باخچه‌ی
ساوایان و خوێندنگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ.
مه‌زهه‌ر زیاب كاندیدی
ژماره ٧ له‌هاوپه‌یمانی یه‌كێتی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا به ژماره ١٣٤ به سایتی ره‌سمیی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رابردوو و ئێستاشدا
هه‌موو ههوڵێكیداوه بۆ گرنگیدانی زیاتر به كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا
له پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌ركی داهاتووشی دانانی پلانێكی گونجاوه بۆ نه‌هێشتنی
نه‌خوێنده‌واری له پارێزگای نه‌ینه‌وا، له‌رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی نه‌هێشتنی
نه‌خوێنده‌واری و چاودێریكردنی دیارده‌ی وازهێنان له‌خوێندن له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی
و هاوكات كاركردن بۆ دروستكردن و چاككردنه‌وه‌ی باخچه‌ی ساوایان و خوێندنگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی
هاوچه‌رخ".
" له‌ڕێگه‌ی
نوێنهرانمانهوه له به‌غدا كارده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مامۆستایانی خوێندنی
زمانی كوردی له پارێزگای نه‌ینه‌وا و گواستنه‌وه‌ی میلاكیان بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی
حكومه‌تی فیدراڵ، هه‌روه‌ها هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی زانكۆی حكومی له‌شه‌نگال"،
مزهر زیاب وایوت.
یه‌كێتی هه‌وڵی دامه‌زراندن بۆ ده‌رچووان له‌پارێزگای دیاله ده‌دات
كاندیدانی پارێزگای دیاله
هاوشێوه‌ی كارنامه‌ی لیسته‌كه‌یان له‌پارێزگای دیاله، هه‌وڵی خزمه‌تكردنی زیاتری
كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ده‌ده‌ن.
شكور محه‌مه‌د كاندیدی
ژماره ١٠ له لیستی یه‌كێتی له‌پارێزگای دیاله به ژماره ١٢٠ به سایتی ره‌سمیی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
كاری له‌پێشینه‌ی زیادكردنی خوێندنگهكانه له خانه‌قین، چونكه له‌ئێستادا خوێندنگه
هه‌یه ٣ ده‌وامی تێدا ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن
كردووه".
" كارێكی
دیكه‌مان دروستكردنی هاوسه‌نگی ده‌بێت له‌نێوان ده‌رچوان و دامه‌زراندنیان، هه‌وڵده‌ین
به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانی خانه‌قین رێژه‌ی دامه‌زراندن رێكبخه‌ین، هاوكات كارده‌كه‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆی گه‌رمیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراقه‌وه دانیپێدابنرێت،
كه تائێستا بڕوانامه‌كه‌ی باوه‌ڕپێكراو نییه و سه‌دان خوێندكاریش ده‌رچووی
زانكۆكه‌ن".
یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان هه‌میشه له‌خه‌می كه‌رتی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا بووه‌و له‌روانگه‌ی
خهمخۆریشییهوه بۆ ئه‌و كه‌رته گرنگه، ساڵی رابردوو بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌رجه‌م به‌شه‌ناوخۆیی زانكۆكانی سلێمانی و گه‌رمیان
و راپه‌ڕین و كۆیه و شارباژێڕی نۆژه‌نكرده‌وه، له‌م قۆناغه‌شدا ده‌یه‌وێت
له رێگای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراقه‌وه زیاتر خزمه‌ت به خوێندن له‌ناوچه
جێناكۆكه‌كان بكات و ژیانێكی شایسته‌تر بۆ مامۆستایان و خوێندكاران فه‌راهه‌م
بكات، چونكه ده‌زانێت به پێشكه‌وتنی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا باشتر زامنی ژینگه‌یه‌كی
ته‌ندروستتر ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌ش له پلان و به‌رنامه‌یدا هه‌یه له رێگه‌ی لیست
و هاوپهیمانێتییهكانییهوه له ناوچه جێناكۆكه‌كان خزمه‌تی ته‌واوی كه‌رتی په‌روه‌رده
و خوێندنی باڵا بكات.
له‌كاتی پێكهێنانی
حكومه‌تی نوێی عیراقیش سه‌رۆك بافڵ چه‌ند داواكارییه‌كی بۆ خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی
عیراق و هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق كرد، یه‌كێك لهداواكارییهكانیش
گواستنه‌وه‌ی میلاكی خوێندنی كوردی بوو بۆ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی
حكومه‌تی عیراق و هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ده‌درێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
05:13 PM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
11:02 AM - 2024-09-20 -
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی هاوردەکردنی تەماتە قەدەغەدەکرێت
03:09 PM - 2024-09-19 -
فەهمی بورهان: سەرژمێری دوردەبێت لەمەرامی سیاسی
02:56 PM - 2024-09-19
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
09:03 AM - 2024-09-20
یه‌كێتی به‌كاندیدی گه‌نج و خاوه‌ن بڕوانامه‌وه ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌وه
05:54 PM - 2024-09-19
كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنی بانگەشە كۆدەبێتەوە
01:50 PM - 2024-09-19
١١ مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان ده‌چێته ناو توێژه‌رانی جیهانه‌وه
12:43 PM - 2024-09-19
زۆرترین خوێنراو
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-09-20 -
ئاسایش تۆمەتبارانی تەقەکردنەکەی سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 11:10 AM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-09-20 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
کوردستان 09:03 AM - 2024-09-20