یەکێتی خزمەتی پێشمەرگە و ئارامی هەرێمی دەوێت
کوردستان 05:49 PM - 2023-11-28پێشمەرگەی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنەکانیدا لەگەڵ وەفدە سەربازییەکانی
هاوپەیمانان و کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عیراق جەختی لە یەکخستنەوەی
هێزی پێشمەرگە کردووە و ئاماژەی بەوەداوە، "ئامانجمان یەکخستنەوەی هێزەکانی 70 و 80یە و بۆ ئەمەش کاری
زۆرمان کردووە و یەکێتی خزمەتی پێشمەرگە و ئارامی هەرێمی کوردستانی دەوێت، بۆ ئەمەش درێخیمان نەکردووە".
سەرۆک بافڵ لە کۆبوونەوە و دیدار و
چاوپێکەوتنەکانیدا لە رابردوودا ئەوەشی خستووەتەڕوو: "پرسی یەکخستنەوەی هێزی
پێشمەرگە لای ئێمە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و هەموو هەوڵێكمان لەپێناو تێپەڕاندنی
بەربەستەكاندایە و دەمانەوێت هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە بونیاد بنێین كە لە خزمەت
بەرژەوەندییە باڵاكاندا بێت، بەڵام دەبێت دادپەروەری لەبەرچاوبگیرێت و دووربێت لە
بەرژوەندیی تایبەت".
قوباد تاڵەبانی: لەمەولا نابێت چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە بە لاوازی بەڕێوەبچێت
بەبۆنەی گەڕاندنەوەی شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگە، لە كۆبوونەوەیەكدا لە دیوانی وەزارەت کە بە ئامادەبوونی بریكاری
وەزیر و سەرۆكی دەستەی ئەركان و ئەمینداری گشتی و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی پلە باڵای
وەزارەت بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: "دەبێت
گلەیی و ناكۆكییەكان وەلابنرێن و پێكەوە وەك یەك تیم لە وەزارەتی پێشمەرگە كار بكەین
و بەهیچ شێوەیەك نابێت ناکۆکی حزبی رەنگ دانەوەی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە هەبێت".
جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە گرنگی جێبەجێكردنی خاڵەكانی
پڕۆسەی چاكسازی و رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند:
"هاوكاری و هەماهەنگی هاوپەیمانان بەرز دەنرخێنین و بۆ لەمەولا نابێت پرۆسەی
چاكسازی بە خاوی و لاوازی بەڕێوەبچێت".
وتەبێژی هێزەکانی 70: دوو لیوا ئامادەی یەکخستنەوەیە
هێزەکانی 70 هەموو ئامادەکارییەکیان دەربڕیوە بۆ یەکخستنەوەی تەواوی هێزەکەیان لە ژێر ناونیشانی هێزێکی نیشتمانی، تا ئێستاش 26 لیوا لەناو هێزی پێشمەرگە یەکی گرتۆتەوە و دوو لیوای دیکەش ئامادەیە بۆ یەکخستنەوە.
ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەکانی 70ی وەزارەتی پێشمەرگە بە
سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پێشتریش لە سەردەمی مام جەلال و ئێستاش لەسەر
دەستی سەرۆک بافڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵی جددی داوە بۆ یەکخستنەوەی هێزی
پێشمەرگە و دەیەوێت هەرێمی کوردستان هێزێکی نیشتمانی هەبێت".
"لە ئێستادا 26 لیوا لەناو هێزی پێشمەرگە یەکی
گرتۆتەوە و دوو لیوای دیکەش ئامادەیە بۆ یەک گرتنەوە، بەمەش ژمارەی لیوا
هاوبەشەکان دەگات 28 لیوای هاوبەش، وەک هێزەکانی 70ـش هەموو ئامادەکارییەکمان
دەربڕیوە بۆ یەکخستنەوەی تەواوی هێزەکەمان لە ژێر ناونیشانی هێزێکی نیشتمانی،
چونکە چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە داواکاری ئێمە و
هاوپەیمانان بووە و کارمان کردووە بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە"، ئەحمەد
لەتیف وادەڵێت.
وتیشی: "لەماوەی رابردوودا کە وەزیری پێشمەرگە لە
وەزارەت نەمابوو، پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە راگیرابوو، بەڵام لە
ئێستادا کە وەزیری پێشمەرگە چووەتەوە سەر کارەکەی بڕوامان وایە چاکسازی و یەکخستنەوەی
هیزی پێشمەرگە گڕوتینێکی زۆر بە خۆیەوە ببینێت و هێزی پێشمەرگە ببێتە هێزێکی
نیشتمانی کە ئەمە داخوازی هاوپەیمانانیشە".
جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە: هێزێکی تۆکمە هەرێمێکی ئاراممان پێدەبەخشێت
بە چوونەوە سەرکاری وەزیری پێشمەرگە، گۆڕانکاری گەورە لە
وەزارەتی پێشمەرگەدا روودەدات کە ئەمەش هەنگاوێکی دیکەی ئەرێنی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستانە.
عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە خولی
پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە پشکی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ چوونەوە سەر کاری وەزیری پێشمەرگە چاوەڕوان
دەکەین گۆڕانکاری گەورە لە وەزارەتی پێشمەرگەدا رووبدات، ئەمەش هەنگاوێکی ئەرێنی
دیکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بەتایبەت لەدوای پێنجەمین کۆنگرە کە بۆ خزمەت و
ئارامی پەڕەیەکی نوێی لەگەڵ لایەنەکان و حکومەتدا هەڵداوەتەوە".
"پێویستە حزبە کوردستانییەکان کۆدەنگ بن لەسەر بوونی
هێزێکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان کە دواجار ببێتە هۆی ئارامی و سەقامگیری زیاتر
بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، دەستپێشخەری یەکێتیش بۆ دەستپێکردنەوەی
چاکسازییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوێکی ئەرێنییە و لەپێناو خزمەتی پێشمەرگە
و ئارامی زیاتر بۆ هەرێم"، عوسمان سێدەری وادەڵێت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە هەوڵیداوە کە هێزی پێشمەرگە
یەک بخاتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا پێشتر لەسەر دەستی سەرۆک مام جەلال و ئێستاش لەسەر
راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەوڵەکانی
یەکێتی بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بەردەوامی هەیە، هەرچەندە لە رابردوودا بەهۆی
شەڕی داعش و ناکۆکییە سیاسییەکان لە هەرێم پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بە
لاوازی بەڕێوەدەچوو، بەڵام لە ئێستادا لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە
گڕوتینێکی نوێ بە یەکخستنەوە و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دراوە کە داواکاری
هاوپەیمانانیشە.
لە پێنجەمین کۆنگرەی خۆیدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
جەختی لە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لەناو وەزارەتی پێشمەرگەدا کردووەتەوە و هەوڵەکانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لەو چوارچێوەیەدا بەردەوامی
هەبووە و سەرۆک بافڵ هەمووکات پشتیوانی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کردووە و ئامانجی
بووە هێزی پێشمەرگە ببێتە هێزێکی نیشتمانی کە پارێزگاری لە خاکی کوردستان بکات و ببێتە
جێی رەزامەندی هاوپەیمانان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
05:13 PM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
11:02 AM - 2024-09-20 -
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی هاوردەکردنی تەماتە قەدەغەدەکرێت
03:09 PM - 2024-09-19 -
فەهمی بورهان: سەرژمێری دوردەبێت لەمەرامی سیاسی
02:56 PM - 2024-09-19
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
09:03 AM - 2024-09-20
یهكێتی بهكاندیدی گهنج و خاوهن بڕوانامهوه دهچێته ههڵبژاردنهوه
05:54 PM - 2024-09-19
كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنی بانگەشە كۆدەبێتەوە
01:50 PM - 2024-09-19
١١ مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان دهچێته ناو توێژهرانی جیهانهوه
12:43 PM - 2024-09-19
زۆرترین خوێنراو
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-09-20 -
ئاسایش تۆمەتبارانی تەقەکردنەکەی سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 11:10 AM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-09-20 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
کوردستان 09:03 AM - 2024-09-20