riklam

سەرۆک بافڵ: لیوا حەمید ئەفسەرێكی دڵسۆز و لێهاتوو بوو

پرسەنامە 01:12 PM - 2023-11-12
 بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆک بافڵ

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی لیوا (حەمید حاجی ئەحە رەش)، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکارەکەی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە: 

 

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی لیوا (حەمید حاجی ئەحە رەش)مان پێگەیشت 

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەرەکەیان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن.

‎لیوا حەمید ئەفسەرێكی دڵسۆز و لێهاتوو بوو، ماندوونەناسانە ئەركەكانی جێبەجێدەكرد و خزمەتێكی بەرچاوی هێزی پێشمەرگەی كرد.
‎لەخوای گەورە داواکارم بە بەهەشتی بەرینی شادبكات و سەبووری بە بنەماڵەكەی ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket