riklam

هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی فاتح بەگ

پرسەنامە 11:49 PM - 2023-11-08
قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

پرسەنامە

بۆ كۆچی دوایی فاتح بەگ جەمیل بەگ عەبدولمەجید پاشای بابان، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:


بەڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو فاتح بەگ جەمیل بەگ عەبدولمەجید پاشای بابان


بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (فاتح بەگ جمیل بەگ عەبدولمەجید پاشای بابان)، نیگەران و دڵگران بووم.

كۆچكردوو فاتح بەگ كەسایەتی دیاری كۆمەڵایەتی، لەبنەماڵەیەكی ڕەسەن و سەنگینی شاری سلێمانی و نەوەی شەشەمی ئیبراهیم پاشای بابان بوو، كۆچكردنی جێگای داخی هەمووانە.

بۆ ئەم كۆستە هاوبەشی غەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەكەتان دەكەم و خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket