riklam

خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بەخشرایە نێرگز محەمەدی

جیهان 06:22 PM - 2023-10-06
نێرگز محەمەدی پەڕەی گەلی کوردستان لە فەیسبوک

نێرگز محەمەدی

خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بەخشرایە نێرگز محەمەدی ژنە چالاكوانی مافی مرۆڤ لە ئێران كە لە ئێستادا لە زینداندایە.

سەرۆكی لیژنەی نۆبڵ لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج رایگەیاند:"چالاكوانێكی بواری مافی مرۆڤ و ژنان بە ناوی نێرگز محەمەدی تەمەن ٥١ ساڵ بووەتە براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، چونكە كۆششی كردووە دژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە ئێران و لە پێناو مافی مرۆڤ هەوڵیداوە، بەڵام لەئێستادا لە زینداندایە".

لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ئەمساڵ ناوی ٣٠٥ كەسی بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە پێگەیشتووە، كە لەنێویاندا ٢١٢ تاك و ٩٣ رێكخراو هەبوون.

بەڕێوەبەری ستۆكهۆڵمی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ئاشتی رایگەیاندووە: "ئەمساڵ ئاشتی بەرقەرار نەبووە لە جیهاندا و لە زۆرینەی ناوچەكان بەدینەهاتووە".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket