riklam

سەرۆک بافڵ: هاوبەشی ئازار و ماتەمی قوربانییەکانی حەمدانییەین

کوردستان 10:18 AM - 2023-09-27
سەرۆک بافڵ PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵەی قوربانیانی رووداوە دڵتەزێنەكەی قەزای حەمدانییە دەکات و رایدەگەیەنێت، "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوبەشی ئازار و ماتەمی برینداران و كەسوكاری قوربانییەكانە و ئامادەیی خۆی بە هەموو یارمەتی و هاوكارییەك دەردەبڕێت".

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ...

‎رووداوە دڵتەزێنەكەی قەزای حەمدانییە لە دڵەوە نیگەرانیكردین، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵەی قوربانییەكان دەكەم و لە خوای گەورە داواكارین ئارامی و سەبوورییان پێببەخشێت.

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوبەشی ئازار و ماتەمی برینداران و كەسوكاری قوربانییەكانە و ئامادەیی خۆی بە هەموو یارمەتی و هاوكارییەك دەردەبڕێت.

‎خوای گەورە كۆچكردووان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و شیفا بە برینداران ببەخشێت.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket