قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغدا هەماهەنگ بن
کوردستان 04:44 PM - 2023-06-08کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و ئەلینا رۆمانۆسکی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی ناوخۆی هەرێم و پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و چۆنییەتی هاوکاریکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستان تاوتوێ کران.
لە تەورەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو و تیایدا ئێرڤن هیکس کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم ئامادەی بوو، باڵیۆزی ئەمریکا باسی سەردانەکەی خۆی بۆ شاری سلێمانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کرد. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران دەستخۆشی لە باڵیۆزی ئەمریکا کرد بۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ رێکخراوەکان و هیوای خواست باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ لەمەودوا زیاتر و لە نزیکەوە کار لەگەڵ ئەو رێکخراوانە بکات و زیاتر هاوکاربێت لە گەشەپێدانی کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستان.
هەر لەم چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند نابێت وڵاتانی دۆست و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تەنها گرنگی بە رێکخراوەکانی شارە گەورەکان بدەن، بەڵکو پێویستە هاوکاری رێکخراوەکانی شارۆچکەکانی دیکەش بکەن تا کۆمەڵگای مەدەنی بەشێوەیەکی هاوسەنگ لە هەموو ناوچەکانی کوردستان گەشە بکات.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێم کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە بە گفتوگۆ هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن. قوباد تاڵەبانی نەیشاردەوە نیگەرانە لە بەردەوامی ناکۆکییە سیاسییەکان، بەوپێیەی کاریگەری خراپی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان دروست کردوە و پێگەی هەرێمی کوردستانیشی لە بەغدا لاواز کردوە.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانیش، جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند پێویستە هەماهەنگی هەبێت تا بتوانرێت لە ماوەیەکی نزیکدا و بە باشترین شێوە هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچێت. داواشیکرد ئەمریکا و هاوپەیمانان هاوکاربن و رۆڵی خۆیان ببینین لە نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق کرا، لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی هیوای خواست یاساکە بە جۆرێک پەسند بکرێت کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراقدا بێت. داواشیکرد پەرلەمانتارانی عێراق لەکاتی دەنگدان بە پڕۆژە یاساکە بەرژەوەندییەکانی هەموو هاوڵاتییانی عێراق لەبەرچاو بگرن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25