riklam

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: دیموکراسی پەیڕەو نەکرێت هەڵبژاردن نابێتە شانازی

کوردستان 02:12 PM - 2023-05-30
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق PUKMEDIA

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە وتارێکدا کە لە بەشی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: "هەڵبژاردن و دەنگدان بنەمایەکی سەرەکی دیموکراسیە، چونکە لەو پرۆسەیەدا هاووڵاتیان چارەنووسی خۆیان ئازادانە و سەربەستانە و بە یەکسانی دیاری دەکەن".

"نازانم ئەو هەموو نێردە دیبلوماسی و سیاسی و ناوبژیوانانەی کە هانمان ئەدەن بەپەلە پروزە هەڵبژاردن بکەین بۆ ئاستەنگ و ناڕەوایی و نالەباری دۆخەکە نابینن؟ بۆ لە کاتێکدا کە خۆیان کردوەتە باوکی دیموکراسیەت نابینن و نابیستن کە کاراکردنەوەی کۆمسیۆنە ئێکسپایەرەکەمان بە نایاسایی و سەرشکاندن هەلهەلەی بۆ کێشرا و پرۆژەی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکەمان لە یەکێک لە چەکمەچەکانی باڵەخانەی پەرلەمانەکەمانا تۆزی لێ نیشتووە و تۆماری دەنگدەرانمان علوجە و فڕی بەم سەردەمە و دانیشتوانی پارێزگاکانمانەوە نییە، جگەلەوەش نوێنەری کەمینەکانمان هێشتا داوای یەکلاکردنەوەی کێشەکانیان دەکەن"، خاتوو شاناز وادەڵێت

ئاماژەی بەوەشداوە: "ئەگەر ئەو هەموو فشارو گوشارە تەنیا بۆئەوەیە کە بڵێن شوکور بۆ خوا ئێمەش دیموکراسی پەیرەو ئەکەین، ئەمە جگەلە خۆ شاردنەوە لەژێر پەردەی دیموکراسیدا هیچیتر نیە و دەیان هەڵبژاردنیتریش ئەنجام بدرێت مادام ئەلف و بێی دیموکراسی پەیرەو ناکرێت، ناتوانین شانازی بە دەنگەکانمان و یەکسانی و ئازادییەوە بکەین".

بۆ خوێندنەوەی وتارەکەی خاتوو شاناز کلیک لێرە بکەن

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket