بلاسخارت: هەرێم و عیراق لەسەر پرسی نەوت رێککەوتوون
کوردستان 07:31 PM - 2023-05-18![جنین بلاسخارت](https://images.pukmedia.com/root/KS/161852023_11-Recovered.jpg)
جنین بلاسخارت
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی
ئاسایشی نێودەوڵەتی کە تایبەتە بە دۆخی عیراق، بلاسخارت رایگەیاند:" هەرێم و
بەغدا کە پێشتر لەسەر کەرتی وزە ناکۆکیان هەبوو لە ئێستادا کەوتوونەتە رێککەوتن".
جنین بلاسخارت نێردەی
تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە
تایبەتە بە دۆخی عیراق، رایگەیاند:" هەرێم و بەغدا کە پێشتر لەسەر
کەرتی وزە ناکۆکیان هەبوو، لە ئێستادا کەوتوونەتە رێککەوتن لەسەر ئەو پرسە و بڕیاریانداوە
لەڕێگەی هێڵی تورکیاوە نەوت هەناردەی بەندەری جیهان بکەن".
"لەگەڵ ئەوەی بەگشتی
لەعیراق بارودۆخەکە سەقامگیر نییە لە هەرێمی کوردستانیش هەڵبژاردن دواکەوتووە و
بڕیارە لەمانگی ١١ی ئەمساڵدا هەڵبژاردن ئەنجام بدەن، ئەمە لەکاتێکدایە کەلەناوخۆی
هەرێمی کوردستانیش بابەتە سیاسییەکان بەرەو چارەسەر دەچن و حزبەکان لەیەک نزیک
بوونەتەوە". جنین بلاسخارت وایوت
راشیگەیاند:"ئەوەی لە
عیراق لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا روویداوە گەندەڵی و ناسەقامگیرییەکی زۆر بووە،
تەنانەت لەڕووی سیاسی و ئەمنیشەوە بارودۆخی عیراق باشنەبووە، بەڵام لەساڵی رابردووەوە
هەنگاوی گرنگ لەوبارانەوە دراوە و پرسی نەوتیش کە پرسێکی گرنگە بەرەوپێشچونی
بەخۆیەوە بینیوە، ئەمە لەکاتێکدا هەمیشە لەعیراق دەنگی ناڕەزایی هەبووە و خەڵک پێویستی بە خزمەتگوزاری و هەلی کار
هەبووە".
دەستوری عیراق ناسەقامگیرە
بلاسخارت لەوتەکانیدا تیشکی
خستە سەر دەستووری عیراق و رایگەیاند:" دەستوری عیراق ناسەقامگیرە و
نەیتوانیوە پارێزگاری لەخاکەکەی بکات، بەردەوامیش حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عیراق
لەگەڵ لایەنەکانی عیراقدا لەگفتوگۆدا بوون بۆ چارەسەری کێشەکان و ئەو
ناهاوسەنگییەی کەهەبووە، ئەوەشی خستەڕوو ئێمە بەردەوام هەوڵمانداوە پردێکی
پەیوەندی لەنێوان حکومەت و خەڵکدا بدۆزینەوە بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەو
گرفتەکان".
راشیگەیاند:"سیاسەتی کەرتی وزە لەعیراق پێویستی بەگۆڕانکاری هەیە و
ئێمەش لەوپێناوەدا پشتیوانیان دەبین، لەکاتێکدا عیراق پێویستی بەهاوکاری هەموو
وڵاتان هەیە، چونکە بە قۆناغێکی مەترسیداردا تێدەپەڕێت".
بلاسخارت لەبارەی رێککەوتنی شەنگالەوە لە کۆبوونەوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند:"رەشبینم بە رێککەوتنی شەنگال
چونکە هیچ خاڵێک لە خاڵەکان تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە، نیگەرانین لەوەی لەئێستادا
لەشەنگال دەگوزەرێت و دەبێت ئاشتەوایی و ئاوەدانی لەشەنگال سەقامگیر ببێت".
عیراق بەقۆناغێکی مەترسیداری بێ ئاویدا تێدەپەرێت
لەبارەی دروستبوونی قەیرانی ئاو لە عیراق نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق
وتی:"عیراق بەقۆناغێکی مەترسیداری بێ ئاویدا تێدەپەرێت و لە٪٩٠ی سەرچاوە
ئاوییەکانی پیسبووە، بۆ ئەمەش پێویستە سەرچاوەکانی ئاو لەنێوان عیراق و وڵاتانی
دراوسێیدا چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوەو گلدانەوەی ئاو لەوڵاتانی دراوسێی عیراق
کەمبکرێتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە دۆخی ئەمنی عیراق بەگشتی و خاڵە سنوورییەکانی
بەتایبەتی وەک پێویست نین".
لەکۆتایی
قسەکانیشیدا جنین بلاسخارت وتی:"پێویستە هانی عیراق بدرێت بۆ پارێزگاریکردنی
زیاتری مافی ژنان و ئازادی رادەربڕین، کە لەئێستادا وەک پێویست نین".
ئەمەش لە کاتێکدایە سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن لەهەرێم ئەمڕۆ لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی بۆردی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی بە PUKMEDIA ی راگەیاند" یەکێتی ئومێدی وایە کۆبوونەوەکان بە دەرئەنجامی ئەرێنی کۆتاییان پێبێت و ھەرێمی کوردستان بەرەو ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دیموکراتی ھەنگاو بنێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لە سەرۆککۆماری عیراق دەکات
07:23 PM - 2024-07-26 -
پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان
08:19 PM - 2024-07-25 -
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: ئهركی پارێزگاری نهینهوایه گۆڕانكارییه ئیدارییهكان دهستپێبكات
05:26 PM - 2024-07-25 -
زیاتر لە 800 خێزانی ئاوارەی دهۆک گەڕانەوە زێدی خۆیان
03:43 PM - 2024-07-25
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 16 ملیار دینارە
09:34 AM - 2024-07-26
سەرۆک بافڵ بۆ هێزی کۆماندۆ: ئەرکتان پاراستنی ئارامی و ژیانی خەڵکە
08:13 PM - 2024-07-25
پەرلەمانتارێک : 21 جۆر باجی نایاسایی لەهەرێم وەردەگیرێن
03:52 PM - 2024-07-25
دانپێدانانی تیرۆرستان بۆ تێکدانی ئارامی هەرێم لە PUKMEDIA بڵاودەکرێتەوە
08:33 PM - 2024-07-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک تێکۆشەر دەکات
ی ن ک 07:39 PM - 2024-07-26 -
سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لە سەرۆککۆماری عیراق دەکات
عیراق 07:23 PM - 2024-07-26 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی حاجی خدر عەبدوڵای قامیشی
پرسەنامە 02:48 PM - 2024-07-26 -
نرخی نادەین و هەمووشمان دەوێت
بیروڕا 01:18 PM - 2024-07-26 -
شێخ جەعفەر: بە هەڵبژاردن هەرێم رزگار دەکرێت
کوردستان 12:12 PM - 2024-07-26 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 16 ملیار دینارە
کوردستان 09:34 AM - 2024-07-26