riklam

وەفدێکی یەکێتی سەردانی پارتی کاری هوڵەندی دەکات

ی ن ک 10:40 AM - 2023-02-03
وەفدی یەکێتی و پارتی کاری هۆڵەندی PUKMEDIA

وەفدی یەکێتی و پارتی کاری هۆڵەندی

وەفدێكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كە پێكهاتبوو لە سەركەوت مەحەمەد غەفوور لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی و بەختیار بەكر نوێنەری یەكێتی لەهۆڵەندا، لەگەڵ سەرۆكایەتی و بەرپرسی پڕۆژەكانی سەنتەری ماكس ڤەندەر ستولی سەر بە پارتی كار، لە شاری لاهای هۆڵەندا، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی كاری هۆڵەندی كۆدەبنەوە و لەسەر بەرنامە و پڕۆژەی كاری هاوبەشی داهاتوویان ڕێكدەكەون.

یەكێتی و سەنتەری ماکس ڤەندەر ستولی ساڵی پار لە  سلێمانی لێكتێگەیشتنێكی هاوبەشییان ئیمزاكرد لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی دوو پارتەكە. ئامانجە هاوبەشەكان، وەكو دوو هێزی چەپ و دیموكراتخواز هەوێنی پڕۆژە و چالاكییەكانی داهاتوو دەبن و سوود لە ئەزموونی درێژخایەنی سۆسیال دیموكراتەكانی هۆڵەندا و ئەوروپا وەردەگیرێت بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندی بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژینگە و پێكهاتەی سیاسی و كۆمەڵاتی عیراق و ناوچەكە.

دوای كۆبوونەوەكە، وەكو میوانی تایبەت، وەفدی یەكێتی، بەشداری كۆنفڕانسێكی تایبەتی كرد كە لەلایەن بڵۆكی پارتە چەپ و سۆسیال دیموكراتەكانی پەرلەمانی ئەوروپا و سەنتەری ماكس ڤەندەر ستول رێكخرابوو لەبارەی گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە چەندین پەرلەمانتار و رۆژنامەنووس و كەسایەتی سیاسی تیایدا بەشداربوون.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket