riklam

سەرۆک بافڵ: ئامانجمان گەڕاندنەوە و پتەوکردنی متمانەیە لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا

کوردستان 08:10 PM - 2023-02-02
کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا نوسینگەی رۆژژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی

کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا

‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازی لە ئێریک شۆڤالییێ، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق کرد.

‌‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێم و عیراق تاوتوێكران و یەكخستنی هەوڵەكان لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەكان و زاڵبوون بەسەر كێشەكاندا جەختیلێكرایەوە.

‌‎سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە هەوڵ و هەنگاوە سیاسییەكانی یەكێتی كرد لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر و رایگەیاند، وڵات پێویستی بە كۆدەنگی و یەكڕیزی هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكاندا، ئامانجی ئێمەش گەڕاندنەوە و پتەوكردنی متمانەیە لەنێوان هێزە سیاسییەكاندا تاوەكو هەموومان پێكەوە وڵات بەرەو داهاتوویەكی ئارام و سەقامگیر ئاڕاستە بكەین.

‌‎هەر لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا جەختیلێکرایەوە و سەرۆک بافڵ رایگەیاند، بەوپێیەی فەڕەنسا ھاوبەشێکی سەرەکی ھەرێم و عیراقە، داواکارم پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان فراوانتر بکرێت و رۆڵێكی كاریگەرتر بگێڕن لەبەرەوپێشچوونی هەرێم و عیراقدا.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket