riklam

سەرۆک بافڵ: ئامانجمان خزمەتکردنی خەڵکە

کوردستان 11:46 PM - 2023-02-01
سەرۆک بافڵ  PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم و رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون لە بەغدا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێکرا و جەخت لە دروستکردنی کۆدەنگییەکی نیشتمانی کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هەنگاونان بە ئاڕاستەی تەبایی و پێکەوەیی لە وڵاتدا.

کۆبوونەوەکە جەختی لە پاڵپشتی حکومەتی نوێ و هەوڵەکانی کردەوە بۆ چەسپاندنی یاسا، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و داواکرا هەموولایەنەکان بەرۆحێکی بەرپرسارانەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و وڵات بەرەو سەقامگیری ئاڕاستە بکەن.

سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی و سیاسەتی حزبەکە کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و رایگەیاند، هەموو هەوڵەکانمان لەپێناو چەسپاندنی یاسا و دادپەروەری کۆمەڵایەتیدایە و ئامانجمان خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمانە، گەڕانەوە بۆ دەستوور و لێکتێگەیشتنی هاوبەشیش فاکتەری سەرەکین بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایانە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket