riklam

سەرۆک بافڵ: پێشوازی هەوڵی چارەسەری کێشەکان دەکەین

کوردستان 10:57 PM - 2023-02-01
سەرۆک بافڵ و ئەیاد عەلاوی PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ و ئەیاد عەلاوی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە ئه‌یاد عه‌لاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی.

لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال ئامادەبوون، دوایین پێشهاتە سیاسییەکان، جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و  پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆکان و پابەندبوون بە دەستوورەوە کرایەوە وەک خاڵی کۆکەرەوەی لایەنەکان.

سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە رۆڵی هێزە شۆڕشگێڕەکانی عیراق کرد لە پشتیوانیکردنی مافەکانی گەلی کورد و رایگەیاند، برایەتی و پێکەوەییمان فاکتەری پاراستنی سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانە.

 

وتیشی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە هەر هەوڵێک دەکات کە ئامانج لێی چارەسەری یەکجارەکی کێشەکان و دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی ئارام و سەقامگیر بێت لە ناوچەکە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket