riklam

كێشه‌كانی كه‌ركوك ده‌گه‌یه‌نرێته‌ سه‌رۆك كۆمار

کوردستان 12:30 PM - 2023-02-01
کۆبونەوەی سەرۆک کۆمار راگەیاندنی سەرۆک کۆمار

کۆبونەوەی سەرۆک کۆمار

دكتۆر له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی عه‌شایه‌ری كورد له‌پارێزگای كه‌ركوك و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد:" خه‌ڵكی كه‌ركوك پێویستی به‌خزمه‌تی زیاتره‌".

 له‌میانه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند:" شاری كه‌ركوك گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌و له‌سه‌رده‌می رژێمی له‌ناوچوودا رووبه‌رووی نادادپه‌روه‌ری و گۆشه‌گیری و په‌راوێزخستن بۆته‌وه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانی كه‌ركوك له‌ پێناو به‌دیهێنانی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كه‌".

 هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دۆخی شاره‌كه‌ و گرنگی ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژی و بنیادنانی شار كرا.

 له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ باسیان له‌و ئاسته‌نگانه‌ كرد كه‌ ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وكێشانه‌ی دانیشتوانی كه‌ركوك به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket