بژارده‌ی رێككه‌وتن په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غداو هه‌ولێر ده‌پارێزێت
کوردستان 03:59 PM - 2023-01-31هەولێر و بەغدا
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ته‌ئكید له‌تاكه بژارده‌ی رێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌و پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر تێكه‌ڵنه‌كردنی قوت و بژێوی هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ ململانێ سیاسییه‌كان، له‌و پێناوه‌شدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم چه‌ندین سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌یان له‌به‌غدا ئه‌نجامداوه‌و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان داوه.
یه‌كێتی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ده‌وێت
سه‌باح حه‌بیب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ده‌ڵێت: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدای داوه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێم له‌وه زیاتر نه‌بنه قوربانی ململانێ سیاسییه‌كان".
"سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، ئه‌و راستییانه نیشانده‌ده‌ن كه یه‌كێتی خوازیاری چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدایه‌و هه‌رچی پێبكرێت له‌و پێناوه‌دا ده‌یكات" سه‌باح حه‌بیب وای وت.
كاتی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه
داواده‌كرێت ده‌ستوور بكرێته پێوه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداو ئیتر كاتی كۆتایی هێنان به‌كێشه‌كان هاتووه.
حسێن مه‌ردان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ده‌ڵێت: "كاتی كۆتایی هێنان به‌كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هاتووه، كه‌ماوه‌یه‌كی زۆره درێژه‌ی كێشاوه‌و خه‌ڵكی بێ هیوا كردوه".
"هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و ئامانجی هاوبه‌شیان هه‌یه، بۆیه تا زووتر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن باشتره، چونكه دواجار هه‌ر ده‌بێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن" حسێن مه‌ردان وایوت.
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌ن
زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م له‌به‌رده‌وامی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاووڵاتیانن و پێویسته كۆتایی پێ بهێنرێت.
عه‌لی به‌یده‌ر شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی له لێدوانێكدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ده‌ڵێت: "له‌ناكۆكییه سیاسییه‌كاندا بردنه‌وه‌و دۆڕان نیه، به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر هه‌یه، به‌ڵام له‌م نێوه‌نده‌دا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م هاووڵاتیانن".
"ئه‌گه‌ر هه‌ردوو حكومه‌ت ویستیان هه‌بێت ده‌كرێت له‌رێگای ده‌ستووره‌وه كه‌هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق ده‌نگیان پێ داوه بگه‌نه چاره‌سه‌ر" عه‌لی به‌یده‌ر وایوت.
له‌ئێستاشدا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له به‌غدایه‌و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی له‌دوو رۆژی رابردوودا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی باڵای حكومی و حزبی عیراق ئه‌نجامداوه‌و لهراگهیهنراوێكیشدا له‌باره‌ی كێشه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا رایگه‌یاندوه:"یه‌كه‌م بژارده‌و كۆتا بژارده‌ی به‌رده‌م هه‌ردوو حكومه‌ت رێككه‌وتنێكی گشتگیر‌و درێژخایه‌نه‌و چیتر دواكه‌وتنی رێككه‌وتن له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نییه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26