riklam

قوباد تاڵەبانی و سەید عەممار حەکیم : کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن

کوردستان 08:54 PM - 2023-01-30
  قوباد تاڵەبانی وعەمار حەکیم راگەیاندی جێگری سەرۆک وەزیران

قوباد تاڵەبانی وعەمار حەکیم

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ سەماحەتی سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی عێراقی کۆبوونەوە و لەبارەی پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و پەیوەندی نێوان بەغدا و حکومەتی هەرێم گفتوگۆیان کرد.


لە کۆبوونەوەکەدا كە (30 کانوونی دووەمی 2023) بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیان لە گرنگی ڕەخساندنی کەشێکی سیاسی گونجاو کردەوە بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی بتوانێت بەرنامەی کاری خۆی جێبەجێ بکات، هەروەها بە گرنگیان زانی درێژە بە گفتوگۆ سیاسییەکان بدرێت تا گەیشتن بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە چوارچێوەی دەستوور و بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی گشتی و چەسپاندنی بنەمای یەکسانی لە ئەرک و مافەکان.

هەروەها باسیان لەڕەوشی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان کرد و جەختیان کردەوە کە؛ دەبێت هێزە سیاسییەکان سەقامگیری و ئارامی سیاسی بەرپا بکەن لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا.

 

هەر لەسەردانەکەیدا بۆ بەغدا قوباد تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی کۆبوونەوە

لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبویەوە.

لە دیدارەکە تاوتوێی بارودۆخی گشتی و چەند یاسایەک کرا کە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدایە.
جەخت کرایەوە کرایەوە لەسەر گرنگی دانوستان و هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستور.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket