سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی: کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێت
کوردستان 06:00 PM - 2023-01-30سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی
سەرۆکی کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی دوو شەممە 30ی یەنایەری 2023 لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی.
لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە پێشهاتە گشتییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، جەختیانکردەوە لە پاڵپشتیی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی کار و هەماهەنگی وەزارەتەکان لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و یەکخستنی دیدگاکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکانی بەردەم وڵات.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی پشتبەستن بە دیالۆگی کارا و جددی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدرال و هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور و قانون، بە شێوەیەک کە خواستی هاووڵاتیان بەدی بهێنێ، تەئکیدیکردەوە لەسەر دابینکردنی پێداویستیەکانی ژیان بۆ هاونیشتمانیان.
سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە گرنگی پەسەندکردنی بودجەی گشتی دارایی وڵات بەو پێیەی ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ژیانی هاوڵاتیانەوە.
لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی ڕۆڵی سەرۆک کۆماری بەرز نرخاند لە یەکخستنی بۆچوونەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ مەسەلە هەڵپەسێردراوەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19