riklam

داهاتی ئه‌مڕۆی سلێمانی زیاتر له‌ 1 ملیار دیناره‌

کوردستان 05:13 PM - 2023-01-30
شەفافیەت PUKMEDIA

شەفافیەت

داهاتی رۆژی 30/01/2023ـی گه‌نجینه‌كان 1 ملیار و 266 ملیۆن و 674 هه‌زار و 500 دینار بووه‌ كه‌ نوێترین ئه‌پده‌یتی سایتی شه‌فافیه‌ته‌ بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان.

به‌گوێره‌ی داتای نوێی سایتی شه‌فافیه‌ت، زۆرترین داهات له‌ گه‌نجینه‌ی 2 تۆماركراوه‌ كه‌ 768 ملیۆن دیناره‌ و دوای ئه‌و گه‌نجینه‌ی یه‌ك كه‌ 408 ملیۆن دینار بووه ‌و گه‌نجینه‌ی راپەڕین 52 ملیۆن دینار بووە، گه‌نجینه‌ی گەرمیان 20 ملیۆن دینار و له‌ گه‌نجینه‌ی چەمچەماڵ 15 ملیۆن دیناربووه‌ و گه‌نجینه‌ی هەڵەبجەش 1 ملیۆن دینار تۆماركراوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سایتی شه‌فافیه‌ت كه‌ 10 زۆرترین داهات دیاریكراوه‌، له‌و بڕه‌ 479 ملیۆن داهاتی مبیعات عرضیە، 250 ملیۆن داهاتی جۆراوجۆر و 110 ملیۆن سزادان و  55 ملیۆن رسوماتی تر و 47 ملیۆن هاوبەشی، 46 ملیۆن ئۆتۆمبێل و تابلۆی ئەلمانی 31 ملیۆن و 34 ملیۆن مۆڵەت، 32 ملیۆن شەقام.

لەو بڕە 1 ملیار و 202 ملیۆن و 679 هەزار و 50 دینار نەختینەیە، هەروەها 13 ملیۆن و 995 هەزار دینار چەک-ە و مقاصە (0)ـە.

سایتی شه‌فافیه‌ت  ئۆپشنی 6 گه‌نجینه‌ و 27 وه‌زاره‌ت و 600 فه‌رمانگه‌ی تێدا دیاریكراوه‌ و رۆژانه‌ زانیاری و داتاكان له‌م رێگه‌ دیجیتاڵییه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیان ده‌خرێته‌ روو تاوه‌كو شه‌فافیه‌تی داهات بۆ هه‌مووان بێت.

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ یه‌كه‌مینجاره‌ له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م.

پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "رۆژانه‌ و سه‌عات به‌سه‌عات سه‌رجه‌م داهاتی گه‌نجینه‌كان له‌رێی سایتی شه‌فافیه‌ته‌وه‌ https://shafafiat.com/ تۆمارده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه‌".


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket