riklam

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی داوای كورسی خوێندن بۆ وارسی شه‌هیدان ده‌كات

کوردستان 03:11 PM - 2023-01-30
وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق PUKMEDIA

وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق

نوێنەرێکی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: " داوامان لە خوێندنی باڵای عیراق کردوە ١٠٪ ی کورسی خوێندنی هەموو زانکۆکان بۆ کەسوکاری شەهیدان بێت".

 

کاروان عەلی یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "داوامان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق کردوە ١٠٪ی کورسییەکانی خوێندنی باڵای عیراق لەهەموو زانکۆکان بۆ کەسوکاری شەهیدانی کوردستان بێت"

 

دەشڵێت: "سەبارەت بەو پرسە نوسراوێکمان ئاڕاستەی وەزیری خوێندنی باڵای عیراق کردوەو داوامانکردوە گشتاندن بۆ نوسراوی دامەزراوەو شەهیدانی عیراق بکەن".

 

دەقی نوسراوەکان بە وێنە:

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket