riklam

كۆمپانیایەكی بازرگانی داوای قەرزەكانی لە حكومەتی هەرێم دەكاتەوە

کوردستان 07:37 PM - 2023-01-28
دەقی راپۆرتەکەی ئاژانسی هەواڵی (بلومبێرگ)ی ئەمریكی PUKMEDIA

دەقی راپۆرتەکەی ئاژانسی هەواڵی (بلومبێرگ)ی ئەمریكی

كۆمپانیایەكی گەورەی بازرگانی كۆتایی بە مامەڵە و پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەهێنێت و داوای تەواوی ئەو قەرزانەش لە هەرێم دەكاتەوە كە لەلای ماوە.

بەگوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی (بلومبێرگ)ی ئەمریكی، گەورە كۆمپانیای ترافیگۆرا گروپ كە بارزگانی لە بواری شمەك دا دەكات كۆتایی بە پەیوەندییەكانی لە گەڵ هەرێمی كوردستان دەهێنێت.

بەپێی زانیاری سەرچاوەیەكی ئاگادار كە بە بلومبێرگی راگەیاندووە: "ئەم هەڵوێستەی كۆمپانیای ترافیگۆرا گروپ بەهۆی ئەوەوەبووە كە دانوستانی نێوان كۆمپانیاكە و حكومەتی هەرێم شكستیهێناوە لەبارەی ئەو پێشمەرجانەی كە لەگەڵ حكومەتی هەرێم لەسەری رێككەوتبوون، كە هۆكارەكەی دابەزینی نرخی نەوتی كوردستان بووە".

ئەو كۆمپانیایە نەیتوانیوە دانوستان لەگەڵ حكومەتی هەرێم بكات دەربارەی ئەو مەرجانەی لەنێو گرێبەستەكەیدا كردوێتی بەتایبەتی كە نرخی نەوتی كوردستان دابەزیوە، بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەكەش: "حكومەتی هەرێم دانوستانی لەگەڵ كۆمپانیای ترافیگۆرا گروپ رەتكردۆتەوە و ئامادەنەبووە لەسەر مەرجەكانی گفتوگۆ بكات كە بەنیازبووە لە داڤۆس لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دابنیشن"، بەڵام: "ئەو كۆبوونەوەیەی بڕیار بوو لەداڤۆس بەڕێوەبچێت بەبێ هیچ روونكردنەوەیەك لەلایەن سەرۆك وەزیرانی هەرێمەوە هەڵوەشێندراوەتەوە" ئەوەش كۆمپانیاكەی نیگەران كردووە و ئەو هەڵوێستەی راگەیاندووە.

ترافیگۆرا گروپ كە لەساڵی 2014 - 2015 وەك پاڵپشتی و هاوكاریكردنی حكومەتی هەرێم لە قەیرانی ئابووری كەتێكەوتبوو ملیارەها دۆلاری بەقەرز داوە بەحكومەتی هەرێم، كە لەبەرامبەردا حكومەتی هەرێم لە داهاتوودا لە جیاتی پارەی قەرز نەوتی پێبدات.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی بلومبێرگ، فرۆشتنی نەوتی كوردستان لە ساڵی 2022 سەختتربووە، چونكە بەغدا – كە ناكۆكە لەسەر مافی هەرێم بۆ فرۆشتنی نەوتەكەی بەشێوەیەكی سەربەخۆ،  هەڕەشەی یاسایی لەسەر كڕیاران نەوتەی هەرێم چڕكردووەتەوە، هاوكاتیش نەوتی رووسیا بەشێوەیەكی بەربڵاو بە نرخێكی هەرزان دەفرۆشرێت، ئەوەش وایكردووە نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا داببەزێت و ئەوەش زیانی بە نرخی نەوتی كوردستان گەیاندووە كە بە بۆری لەڕێگەی توركیاوە هەناردە دەكرێت.

نەوت شادەماری ئابوری هەرێمی كوردستانە كە زیاتر لە نیوەی سەرچاوەی داهاتی حكومەتە و لەڕێی بۆرییەوە رەوانەی توركیای دەكات و بە سەربەخۆ دەیفرۆشێت بەبێ بەغدا و هاوكاتیش بەغدا هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ رێگریی لەفرۆشتنی نەوتی هەرێم بەشێوەیەكی سەربەخۆ, بۆیە هەرەشەی یاسایی لە كڕیارانی نەوتی هەرێم دەكات.

بەپێی راپۆرتەكەی بلومبێرگ دوای شكستی دانوستانەكەی داڤۆسی ترافیگۆرا گروپ لەگەڵ حكومەتی هەرێم، ترافیگۆرا بە ئیمەیل حكومەتی هەرێمی ئاگاداركردۆتەوە تەواوی ئەو بڕەقەرزەی لەلایەتی بۆ كۆمپانیاكەی بگێرێتەوە.

ماوەیەكی زۆرە بەغدا لەفرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان ناڕازییە، بەتایبەتی لە ساڵی 2022ەوە هەوڵەكانی چڕتركردۆتەوە بۆ راگرتنی و دوای بڕیارەكەی دادگای عیراق, كە بڕیاریدا وەزارەتی نەوت سەرپەرشتی پرۆسەی نەوتی كوردساتن بكات لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە. بۆیە مانگی ئابی ساڵی رابردوو كۆمپانیای "سۆمۆ" پەیامی نارد بۆ بازرگانەكان و ئاگاداریكردنەوە "هەر لایەنێك نەوتی كوردستان بكڕێت بەبێ رەزامەندی بەغدا" رێوشوێنی یاسایی لەدژ دەگرێتەبەر.

هەردوولا لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا كە لەلایەن وتەبێژی كۆمپانیای ترافیگورا بە ئیمەیڵەوە نێردراوە، رایانگەیاندووە: "دوای ئەوەی لە ماوەی چەند ساڵێكدا بە سەركەوتوویی پێكەوە كاردەكەن، حكومەتی هەرێم و ترافیگورا بە شێوەیەكی دۆستانە، لە ئێستادا رێگەكان جیادەبنەوە، رێككەوتنە گرێبەستە درێژخایەنەكانیان كۆتایی پێدەهێنن".
ئەو كەسە دەشڵێت: "لەدوای ئیهانەكەی داڤۆس، كۆمپانیای ترافیگورا خۆی ئامادەكردبوو بۆ ناردنی ئاگادارییەك بۆ حكومەتی كوردستان، داوای گەڕاندنەوەی دەستبەجێی ئەو پارەیەی دەكرد كە قەرزاری بوو. تا هەفتەی رابردوو، ئەو کۆمپانیا بازرگانییە نزیكەی 273 ملیۆن دۆلار قەرزی دابوو كە ئەو پارەیەی پێشوەختە بوو كە بۆ بردنی نەوت لە داهاتوودا دابووی".

هەناردەی نەوتی كوردستان كە نزیكەی 400 هەزار بەرمیلە لە رۆژێكدا، بەشێكی كەمە لە فرۆشی بەغدا كە زیاتر لە 3 ملیۆن بەرمیلە.

بەڵگە هەیە كە هەڕەشەكانی بەغدا كاریگەری لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم هەبووە، بەپێی داتا و بەدواداچوونی بلومبێرگ كە چاودێری تانكەرەكان كراوە، دەریدەخات كە ناردنی نەوتی خاوی كوردستان بۆ بەندەرەكانی ئیسپانیا، یۆنان و ئیتاڵیا لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢ەوە بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە، لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا و تا سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ ئاڕاستەی نەوتی خاو بۆ ئیسرائیل و كرواتیا و چین زیادیكردووە .

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆتایی مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا بە گشتی سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قەرزاری كڕیارانی نەوت بووە.

 بەپێی دوایین هەژمارە نەوتییە وردبینیكراوەكانی. هاوكات بەپێی حیسابەكان، ٦٢٠ ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت لە هەژمارە بانكییەكانی لوبنان بەهۆی قەیرانی دارایی ئەو  وڵاتەوە راگیراوە. ئەویش بەهۆی ئەو شەڕە یاساییەی لەنێوان ئەو كۆمپانیایەی كە (مورتەزا لاخانی) سەرۆكایەتی دەكات لەگەڵ كۆمپانیای BankMed SAL لوبنانی, حساباتەكانی كوردستان لە لوبنان ئاشكرا بووە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی هەوڵی دانوستاندن لەسەر ئەو نرخانە دەدات كە بە بەرهەمهێنەرانی نەوتی هەرێمی دەدات و  كۆمپانیای شاماران پترۆلیۆم لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا رایگەیاند. ئەویش گۆڕینی ئەو پێوەرەیە كە نەوتی خاو لە داتد برێنتەوە بۆ كوردستان بلێند ناسراوە بە (كەی بی تی). بە جیا بەرهەمهێنەرێكی دیكە رایگەیاندووە، گۆڕانكارییەكە بە بڕی ١٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك لە نرخەكانی مانگی ئەیلولدا كەمكراوەتەوە.

هێشتا هەموو بەرهەمهێنەرانی نەوت لە كوردستان رازی نەبوون بەو گۆڕانكارییە. بەڕێوەبەری  DNO ASA لە مانگی نۆڤەمبەردا رایگەیاندبوو: "لەم كاتەدا سەرقاڵی گفتوگۆی چالاك نین" لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە گۆڕانكاری لە فۆرمولەی نرخدانان.
 بەرپرسی دارایی كۆمپانیای Genel Energy Plc هەفتەی رابردوو بە وەبەرهێنەرانی راگەیاندووە كە "هیچ گۆڕانكارییەكی لە میكانیزمی نرخدانان دا قبوڵ نەكردووە".

هەفتەی رابردوو لە داڤۆس، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەرنجی لەسەر پشتگیری سیاسی بۆ هەولێر و هەروەها راكێشانی وەبەرهێنانی نوێ بوو. بەپێی ماڵپەڕی حكومەتی كوردستان، لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی هۆڵەندا و بەلجیكا و هەروەها تۆنی بلێر سەرۆكوەزیرانی پێشووی بەریتانیا و چەندانی دیكە كۆبووەتەوە.
سەرچاوە.. بلومبێرگی ئەمریكی - PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket