کوردێك خەڵاتی لێهاتوويی سەرۆککۆماری ئەڵمانیا وه‌رده‌گرێت
کوردستان 11:35 AM - 2022-12-20
خەڵاتی لێهاتوويی سەرۆککۆماری ئەڵمانیا دەبەخشرێتە مامۆستایەکی کورد کە ماوەی 40 ساڵە لەبەرلین خزمەت بە ناساندنی زمان و ئەدەب و مێژووی کورد دەکات.
د. فریاد فازڵ عومەر دامەزرێنەر و سەرۆكی ئینستیتووتی خوێندنی كوردی بەرلین لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA دەڵێت: "دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد دامودەزگاکانی ئەڵمانیا پێشنیاریان کردوە کەسەرۆکی ئەڵمانیا، (خەڵاتی لێهاتوويی) ببەخشێت بە به‌نده، وەک کەسێک کە لەروی کۆمەڵایەتی یان هونەری یان ئەدەبی خزمەتێکی شایستەی مافی مر‌ۆڤم کردوە".
تاکە خەڵاتە ئەڵمانیا بەکەسێکی دەبەخشێت خزمەتی مرۆڤایەتی کردبێت
د. فریاد دەشڵێت: "ئەم خەڵاتە سەرۆکی ئەڵمانیا بە کۆکاری بەرهەمی کەسێک پێشکەشدەکات لە ئەڵمانیا، کە خەڵاتەکە ناوی خەڵاتی لێهاتووییە تاکە خەڵاتێکە لە ئەڵمانیا بەو کەسانە دەبەخشرێت کە خزمەتێکی بەرچاویان کردوە".
"لەماوەی رابردوو بەنامەیەکی رەسمی حکومەتی ئەڵمانیا ئاگادار کرامەوە کە سبەینێ 21-12-2022 خەڵاتەکەم پیدەبەخشرێت، بۆ ئەو مەبەستەش مامۆستایانی زانکۆی ئازاد لە بەرلین بڕیاریان داوە سبەینێ مەراسیمێکی شایستە بۆ پێدانی خەڵاتەکەم بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆککۆماری ئەڵمانیا ساز بکەن" د. فریاد وایوت.
وەزیری رۆشنبیری: به‌رهه‌می ئه‌قڵی كوردی به پوختی به ئه‌وروپا گه‌یاندووە
هاوکات حەمە حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە پیرۆزبایی لە د. فریاد دەکات و دەڵێت: " به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنتان له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ، بۆ به‌خشینی ملوانكه‌ی خاچه خه‌ڵاتی لێهاتوویی كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم".
وەزیری رۆشنبیری دەشڵێت: "ئه‌م خه‌ڵاتكردنه له و ئاسته به‌رزه‌دا، ڕێزلێنانه له به‌رهه‌مه‌كانی كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌كادیمیی كورد، كه زیاتر له نیو سه‌ده‌یه له خزمه‌تی زمان و ئه‌ده‌ب و مێژووی گه‌لی كوردستاندایه و به‌رهه‌می ئه‌قڵی كوردی به پوختی به ئه‌وروپا گه‌یاندووە، ئه‌و به‌رهه‌مانه هێنده به‌رز‌و بڵندن بوونه‌ته جێگه‌ی بایه‌خ و متمانه‌ی ناوه‌نده ئه‌كادیمی و فه‌رمییه‌كانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا و شه‌خسیی سه‌رۆك كۆمار".
د. فریاد فازڵ عومەر مامۆستای زانکۆیە لە بەرلین و زیاتر لە 40 ساڵە لە زانکۆی ئازاد لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کاردەکات و خزمەتی زمان و ئەدەب و مێژووی کوردی کردوە، پێشتریش لەلایەن زانکۆی سەڵاحەدینەوە بڕوانامەی دکتۆرای فەخری پێبەخشراوە.
بەشێک لە ژیاننامەی د. فریاد فازڵ
هەواڵی زیاتر
-
دەزگای ئاسایشی هەرێم 8 تیرۆریستی داعش دەستگیر دەکات
08:14 PM - 2023-03-27 -
سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتی: مەرجەکانی یاسای هەڵبژارد ناروونن
07:25 PM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
09:19 AM - 2023-03-27 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی خاتوو فاتیم دەکات
03:54 PM - 2023-03-26
ئەمانەش ببینە
فراكسیۆنی یه‌كێتی: لایه‌نێك بۆ دوو كورسی سازشی له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد
03:18 PM - 2023-03-27
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كێشەكان جیابكرێتەوە
01:43 PM - 2023-03-27
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
11:00 AM - 2023-03-27
حاجی مه‌سیفی: ده‌ستكه‌وته‌كانتان ته‌نها شكستن
05:43 PM - 2023-03-26
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كێشەكان جیابكرێتەوە
کوردستان 01:43 PM - 2023-03-27 -
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
کوردستان 11:00 AM - 2023-03-27 -
لەكاتی خۆشی ناتناسم و لەتەنگانە لەگەڵم بە !!
بیروڕا 10:22 AM - 2023-03-27 -
بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ملزمە؟
بیروڕا 09:43 AM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
کوردستان 09:19 AM - 2023-03-27 -
بگۆڕ دەبی یان گۆڕاو
بیروڕا 09:49 PM - 2023-03-26 -
سێڵڤی سەرکەوتنمان نەگەرەکە
بیروڕا 09:20 PM - 2023-03-26 -
لە کابینەکەتاندا بێکار دەکرێم!
بیروڕا 09:16 PM - 2023-03-26