فراکسیۆنی یەکێتی: پەلاماردانی کورد قبوڵ ناکەین
ی ن ک 09:31 AM - 2022-12-09فراکسیۆنی یەکێتی: پەلاماردانی کورد قبوڵ ناکەین
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەلاماردان و برینداركردنی جووتیارانی كورد لەلایەن بەشێك لە دانیشتوانی هاوردە لە كەركوك، ئیدانە دەكات و رایدەگەیەنێت: "فشار دەكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكە بەپێی مادەی 140 ی دەستور"، هاوكات بە ئیمزای 50 پەرلەمانتار داوای پێكهێنانی لیژنەی چاودێری كردنی مادەی 140 لە ئەنجومەنی نوێنەران دەكات".
بەپێی راگەیەندراوێک کە فراکسۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەرێی سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ەوە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: "پەلاماردان و برینداركردنی جووتیارانی كورد لەلایەن بەشێك لە دانیشتوانی هاوردە لە كەركوك، بەتایبەتی لە قەزای داقوق و زەوتكردنی زەوی زاریان، ئیدانە دەكەین. خەمساردی و لایەنداری و چاوپۆشیكردنی بەشێك لە فەرماندە سەربازییەكانی ناوچەكە بەتایبەتی ئەو هێزەی لە داقوق جێگیركراون ماییەی قبوڵكردن نییە".
دەشڵێت: "پێویستە پەلە لەچارەسەركردنی ئەم كێشەیە و كێشەی تەواوی ئەو زەوی و زارانەی تر بكرێت، كە لەچوارچێوەی پرۆسەی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەكەكەدا، لەلایەن رژێمی پێشووی عیراقەوە ئەنجامدراوە و بەبڕیاری مەجلسی قیادەی سەورە و دەستەڵاتی بەعسەوە، زەوییەكان لەخاوەنە ڕەسەنەكانیان وەرگیراوەتەوە و دراوەتە عەرەبی هاوردە. لەكاتێكدا پێشتر لەچوارچێوەی مادەی 140 دا قەرەبوویان وەرگرتووە".
"فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەموو هەوڵەكانی دەخاتەگەر بۆ چاودێری دۆخەكە و فشار دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكە، بەپێی مادەی 140 دەستور، كە پێیمانوایە لەم قۆناغەدا، كاراكردنەوەی لیژنەی جێبەجێ كردنی مادەی 140 لەلایەن حكومەتەوە هەنگاوێكی گرنگە بەڵام گرنگتر ئەوەیە هەنگاوی كردەیی بنێت بۆ جێبەجێكردنی مادەكە و ئەنجومەنی نوێنەرانیش لیژنەی چاودێری كردنی مادەی 140 پێكبهێنێت، كە بۆ ئەم مەبەستە فراكسیۆنی یەكێتی یاداشتێكی بە ئیمزای پشتیوانی 50 پەرلەمانتارەوە داوە بەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران" فراكسیۆنی یەكێتی وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مهڵبهندی دیراساتی یهكێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا دهستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وتهبێژی یهكێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ ههڵبژاردن ئامادهكردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وتهبێژی یهكێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ ههڵبژاردن ئامادهكردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28