riklam

پەرلەمانتاران ئاگاداری داهاتی خاڵە سنوورییەكانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران نین

کوردستان 09:10 AM - 2022-12-09
  پەرلەمانتاران ئاگاداری داهاتی خاڵە سنوورییەكانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەراننین

پەرلەمانتاران ئاگاداری داهاتی خاڵە سنوورییەكانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەراننین

پەرلەمانتارێك رایدەگەیەنێت: "چەندین خاڵی سنووری ناڕەسمی لە هەولێر و دهۆك هەن و داهاتیان نادیارە و ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت، هیچ ئەندامێكی پەرلەمانیش ئاگاداری داهاتی خاڵە سنوورییە رەسمییەكانی وەك ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران نییە".

شەمۆل ئاشتی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداری ئەو خاڵە سنوورییانەیە بەتایبەت لەنێوان سوریا و هەرێمی كوردستان كە داهاتەكانیان ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت، بەڵام خۆی لێ بێدەنگ كردووە، شەخس لەناو بنەماڵە هەیە خاوەنی خاڵی سنووری و كێڵگەی نەوتی تایبەت بەخۆیەتی و حكومەت ناتوانێت پێی بڵێ (من این لك هذا) ئەو پارەیەت لەكوێ بوو؟، یان پێی بڵێ بۆ داهاتەكەی ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی".

"ژمارەیەكی زۆر خاڵی سنووری ناڕەسمی لە هەولێر و دهۆك هەن و داهاتیشیان نادیارە و ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت، تەنانەت شەخسی بنەماڵە هەیە خاوەنی خاڵی سنووری و كێڵگەی نەوتی تایبەت بەخۆیەتی، هیچ ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاگاداری داهاتی خاڵە سنوورییە رەسمییەكانی وەك ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەرانیش نییە، تا بە خاڵە سنوورییە ناڕەسمییەكان دەگات"شەمۆل ئاشتی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان وادەڵێت.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket