سەرۆك بافڵ: پشتیوانی ئەو سیاسەتە ناتەندروستە ناكەین كە حكومەت پەیڕەوی دەكات
جیهان 06:27 PM - 2022-12-07بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ماتسومۆتۆ فوتۆشی باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: " ئێمە ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستە بكەین كە حكومەت پەیڕەوی دەكات، هەموو جومگەكان قۆرخكراون".
ئەم وتەیەی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە میانی كۆبوونەوەیەكی دابوو لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق، كە سەردانی سەرۆك بافڵی كردبوو لە دەباشان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ماتسومۆتۆ فوتۆشی، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق لە دەباشان كۆبوونەوە.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانكارییە سیاسییەكان كرا و جەخت لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ژاپۆن كرایەوە بەجۆرێك كە لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاكانی نێوان هەردوولا بێت.
ژیانی خەڵك و نەبوونی حوكمڕانییەكی تەندروست لە هەرێم تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەڵوێستی یەكێتی كرد و وتی: "ئێمە ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستە بكەین كە حكومەت پەیڕەوی دەكات، هەموو جومگەكان قۆرخكراون و ژیانی خەڵكەكەمان لەبەردەم مەترسیی حكومەتێكدایە كە جیاكاری لەنێوان شارەكاندا دەكات. هەر بۆیە ئێمە و لایەنە سیاسییە هاوهەڵوێستەكانی تری هەرێم دژی دەوەستینەوە و لەوبارەیەوە بڕیاری پێویست دەدەین".
لە درێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ ئاماژەی بەھەنگاوەكانی جێبەجێكردنی كارنامەی نوێی حكومەتی عیراق كرد و جەختی لە هەماهەنگی نێوان لایەنەكان كردەوە وەك فاكتەرێكی گرنگ بۆ سەرخستنی بەرنامەی چاكسازی و بەرقەراربوونی سەقامگیری لە وڵاتدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بۆ دەنگی ئەمریکا: هێزەکانی ئەمریکا دەستبەجێ لە عیراق ناکشێنەوە
10:12 PM - 2024-05-08 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
03:25 PM - 2024-05-08
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
ئهنجومهنی وهزیران تاوتوێی به ههمیشهییكردنی فهرمانبهرانی گرێبهست دهكات
10:35 AM - 2024-05-08
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی دەرباز یوسف گوانی
پرسەنامە 03:35 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
کوردستان 03:25 PM - 2024-05-08 -
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-08 -
وەفدێكی مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی ڕێبوار ئەنوەر بەگ دەکات
ی ن ک 02:07 PM - 2024-05-08 -
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
کوردستان 11:32 AM - 2024-05-08 -
ئهنجومهنی وهزیران تاوتوێی به ههمیشهییكردنی فهرمانبهرانی گرێبهست دهكات
کوردستان 10:35 AM - 2024-05-08 -
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
کوردستان 10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
پرسەنامە 11:03 PM - 2024-05-07