riklam

لە مەڵبەندەکانی یەکێتی هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەدەچێت

کوردستان 03:23 PM - 2022-11-26

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەڵمەتێکی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان بە دروشمی ( ئاشتی خێزان، ئارامی كۆمەڵگایە) چەند دیالۆگێک لە مەڵبەندەکانی یەکێتی لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و کەرکوک و گەرمیان و راپەڕین سازدەکات، کەتێدا پشتیوانی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکرێت بۆ پشتگیری ژنان و پرسەکانی توندوتیژی دژی ژنان.

ئەمڕۆ شەممە 26-11-2022 لەهۆڵی مەڵبەندەكان لەسەعات 10:30 دەقیقەی بەیانی دیالۆگەكان بەم شێوەیەی خوارەوە بەڕێوەچوو.

1. مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی (د. ژیا عەباس)
2. مەڵبەندی رێكخستنی كەركوك (د. شیلان فەتحی)
3. مەڵبەندی رێكخستنی گەرمیان (د. پاڤێ‌ جەمیل)
4. مەڵبەندی رێكخستنی راپەڕین ( شاناز هیرانی )
5. مەڵبەندی رێكخستنی هەولێر( د .نیكۆڵا ئەشرەف)

لەو چوارچێوەیەدا لە مەڵبەندی رێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دیالۆگی رۆژنامەنوس د. شیلان فەتحی لەسەر توندوتیژی دژ بەژنان بە ئامادەبونی رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوک و  ئەندامان و کادرانی مەڵبەندی کەرکوک بەرێوەچوو، کەتێیدا د. شیلان فەتحی بەئاماژە کردن بۆ راگەیەندراوی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پشتگیری ژنان و روبەروبونەوەی هەموو توندوتیژییەک بەرامبەریان و بەتیشک خستنەسەر پشتیوانی سەرۆک مام جەلال بۆ پرسی ژنان دیالۆگەکەی بەرێوەبرد.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا لە مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی دیالۆگ بۆ د. ژیا عەباس مامۆستای زانکۆو پسپۆری بواری جێندەری لەسەر بابەتی ئاشتی خێزان ئارامی کۆمەڵگەیە بەڕێوەچوو، کە جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند و ژمارەیەک لە لێپرسراو و ئەنجومەنی کۆمیتەکان ئامادەی بوون، د. ژیا ئاماژەی بە بڕیارە گرنگەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کرد کە بۆ پاڵپشتی زیاتر و بردنە پێشی کێشەی ژنان دەریکردوون.

هاوکات لە مەڵبەندی رێکخستنی راپەڕین لەچوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دیالۆگی شاناز هیرانی بەڕێوەچوو، کە تێیدا ئەحمەد زرار  لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی ڕاپەڕین و ژمارەیەکی زۆر کادرانی مەڵبەندو کارگێڕی کۆمیتەکانی ڕێکخستنی سنورەکە ئامادەیبون.

PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket