كۆبوونه‌وه باڵاكه‌ی دوكان، رێڕه‌وه راسته‌كه‌ی سیاسه‌ت
کوردستان 10:14 AM - 2022-11-26کۆبوونەوە باڵاکەی دوکان
ماڵی مام له به‌غداو هه‌رێم ده‌بێته‌وه شوێنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه نیشتمانییه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ یه‌كڕیزی حزبه كوردستانییه‌كان ده‌كات .
له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مام
سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ده‌ستپێشخه‌ری و میوانداری
حزبه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان هه‌مان کلتوری سه‌رۆك مام جه‌لال په‌ره‌پێده‌دات
بۆ یه‌كڕیزی له‌هه‌رێمی كوردستان.
ستران عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له ماڵی
مام له دوكان ده‌ڵێت: "ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له دوكان
رونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه له‌سه‌ر پێویستی یه‌كخستنی
هه‌ڵوێستی كورد هه‌م له هه‌رێمی كوردستان و هه‌م له عیراقیش، چونكه بۆ حوكومڕانی
له‌هه‌ردوو ئاسته‌كه پێویستمان به یه‌ك هه‌ڵوێستی نێو ماڵی كورده".
كێشه‌كانی كورد به یه‌ك هه‌ڵوێستی چاره‌سه‌ر ده‌بێت
"كۆبونه‌وه‌كه
له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه بوو كه‌هه‌م فراكسیۆنیان هه‌یه له په‌رله‌مان هه‌م به‌شێكن
له پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، بایه‌خی ئه‌م كۆبونه‌وانه‌ش له‌وه‌دایه كه‌ئێمه
باس له یه‌ك هه‌ڵوێستی ده‌كه‌ین، ده‌بێت كورد به پته‌وی و به‌یه‌ك هه‌ڵوێستی كێشه‌كانی
ناوخۆی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات"، ستران عه‌بدوڵڵا واده‌ڵێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌وه‌شی
وت: "به‌هه‌مان شێوه‌ش كهلهماڵی مام له‌به‌غدا كۆبونه‌وه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌یه
كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا به یه‌كڕیزی چاره‌سه‌ر بكرێت، وه‌ك چۆن له‌چه‌ند رۆژی
رابردوو سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق كۆبوه‌وه
بۆ بابه‌تی ناوچه دابڕێندراوه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی خوێندنی كوردی له‌و
ناوچانه، كه‌پێویسته به گوشار چاره‌سه‌ر بكرێن".
ستران عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: "هه‌ر لایه‌نێك
به‌شداری ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه نه‌بووه هه‌موو په‌یامه‌كانی پێده‌گات، چونكه كۆبونه‌وه‌كه
داخراوه‌و نه‌بووه، ئاشكراشه كه‌یه‌كێتی وه‌ك سیاسه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌هه‌ر
كوێ پێویست به ئاشتی هه‌بێت كۆبونه‌وه ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان داده‌نیشێت
و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌سیاسه‌تی خۆیان كارده‌كه‌ن كه‌به‌شداری كۆبونه‌وه نه‌كه‌ن،
راسته قه‌یران له‌هه‌موو كوردستان هه‌یه به‌ڵام ئه‌و جیاكاریه‌ی كه‌ده‌كرێت له‌نێوان
پارێزگاكان زیانی له‌زۆنی سه‌وز داوه".
سیاسه‌تی نه‌گۆڕی یه‌كێتی
یه‌كێتی له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌گۆڕی خۆی
به‌رده‌وامه‌و له ماڵی مامه‌وه دووباره هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌دات.
سه‌رتیپ عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
"هه‌میشه ماڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له به‌غدا و هه‌رێم كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م
لایه‌نه سیاسی و بیروبۆچوونه جیاوازه‌كانه، ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك بافڵ جه‌لال
تاڵه‌بانی له‌بانگهێشتكردنی كه‌سی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م حزبه كوردستانییه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه
باڵاكه‌ی هاوینه‌هه‌واری دوكان، سیاسه‌تی نه‌گۆڕی یه‌كێتییه و ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
كه پێویسته سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان توانای بڕیاردانیان له‌باره‌ی چاره‌نووسی
كوردستان هه‌بێت.
ئه‌نجومه‌نێكی باڵا كارئاسانی بۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كات
"پێكهێنانی
ئه‌نجومه‌نێكی باڵا له ھه‌رێم كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هاوینه‌هه‌واری دوكاندا باسی
لێوه‌كراوه، كارئاسانییه بۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆچوونی لایه‌نه
سیاسییه‌كان جیاوازه و له‌رێگای ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه پرسه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه
و ده‌بێته شوێنی كۆكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی له په‌رله‌مان و حكومه‌ت نوێنه‌رایه‌تیان
هه‌یه و ئه‌وانه‌شی كه نوێنه‌رایه‌تیان نییه " سه‌رتیپ عه‌لی واده‌ڵێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
ده‌شڵێت: "راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ھه‌رێم پاڵپشتی ده‌بێت بۆ دۆخی هه‌رێم
و سه‌قامگیری له‌روانگه‌ی ئه‌منی و بژێوی هاووڵاتیان و ده‌ركردنی ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ی
كه ده‌رده‌چن".
سه‌رۆكی یه‌كێتی و هه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌كانی
هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌پێناو
یه‌كڕیزی و یه‌ك ده‌نگی لایه‌نه‌كانه كوردستانییه‌كان بۆ پرسه نیشتمانییه‌كان بهرزدهنڕخێنرێت.
شیرین یونس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ده‌ڵێت: "هه‌ڵوێسته‌كانی
سه‌رۆك بافڵ ھه‌ڵوێستی نیشتمانین، ھه‌نگاوه‌كانی له‌پێناو دروستكردنی یه‌كڕیزی نیشتمانی
و سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه.
"ھه‌نگاوه‌كانی
سه‌رۆك بۆ كۆتایی ھێنانه به قۆرخكاری و جیاكاری حزبی و به‌رپا كردنی یه‌كسانی له‌خزمه‌ت
كردنی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانه"، شـیریـن یـونـس وایوت .
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌رگای
ماڵی مام له به‌غدا بۆ لایه‌نه عیراقییه‌كان و له‌هه‌رێمی كوردستانیش بۆ حزبه
كوردستانییه‌كان ده‌كاته‌وه، تا هه‌موان پێكه‌وه بتوانین خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن و
كێشه لاوه‌كییه‌كان وه‌لا بنرێت و یهكدهنگیش له‌هه‌رێم له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان
له‌پێناو خه‌ڵك دروستبكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23