جێگری سەرۆکی هەرێم: ژنان نموونەی ئازایەتی و بەرخودانن
کوردستان 05:37 PM - 2022-11-25
جێگری سەرۆکی هەرێم
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان پەیامەک ئاڕاستەی ژنان دەکات و دەڵێت: "بە ڕێز و شکۆوە لە خەبات و ماندووبوونی گشت ژنان دەڕوانین، ئەرکی سەرشانی هەموومانە کە ببین بە داکۆکیکارێکی سەرسەخت لە بەرامبەر ئەو توندوتیژییانەی کە دەکرێنە سەر ژنان".
دەقی پەیامەکە:
پەیامی جێگری سەرۆکی هەرێم لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا
لەم یادەدا کە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە، بە ڕێز و شکۆوە لە خەبات و ماندووبوونی گشت ژنان بەبێ جیاوازی لەهەر شوێنێکی دنیا بن دەڕوانین، پاڵپشت دەبین لە پێناو نەهێشتنی زوڵم و ستەم و چەوساندنەوە بەرامبەریان و چەسپاندنی یەکسانی و دادپەروەری لە کۆمەڵگەکەمان بۆیان.
ژنان هەمیشە سیمبول و نموونەی ئازایەتیی و بەرخودان بوونە لە گشت قۆناغە جیاجیاکانی سەردەم، بۆیە ئەرکی سەرشانی هەموومانە کە ببین بە داکۆکیکارێکی سەرسەخت لە بەرامبەر ئەو توندوتیژییانەی کە دەکرێنە سەر ژنان ئەگەر لە ژێر هەر پاساوێکیشدا بێت، هەروەها دەبێت زیاتر ڕێز لە ماف و ئازادیی و تواناکانی ژنان بگیرێت و بواریان زیاتر بۆ بڕەخسێنرێت بۆ ئەوەی لە ناوەندەکانی بڕیاردان و دامەزراوەکانی حکومەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری کارایان پێ بکرێت و توانا و ئەزموونی کارکردنیان و ئاستی هۆشیارییان لە نێو دامودەزگاکاندا ببێتە هۆی ڕەنگدانەوە و دەرخستنی کۆمەڵگەیەکی یەکسان دادپەروەر لە بەڕێوەبردن و پێشکەوتندا.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵەبانی: کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێت
06:00 PM - 2023-01-30 -
داهاتی ئهمڕۆی سلێمانی زیاتر له 1 ملیار دیناره
05:13 PM - 2023-01-30 -
پهرلهمانتارێكی یهكێتی داوای كورسی خوێندن بۆ وارسی شههیدان دهكات
03:11 PM - 2023-01-30 -
قوباد تاڵهبانی لهگهڵ فراكسیۆنی یهكێتی كۆبوهوه
11:18 AM - 2023-01-30
ئەمانەش ببینە

کوردستان 03:53 PM - 2023-01-30 سەرۆک بافڵ: شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێرکۆ شوانی نموونەی باڵای خەباتی یەکێتین
د.جوان ئیحسان: یەكێتی بەردەوامە لە ریفۆرمی ناوخۆیی حزب
09:51 AM - 2023-01-30
لهسهر داوای پەرلەمانتارانی یهكێتی دۆلار بهنرخی رهسمی دهدرێته گهشتیاران
03:35 PM - 2023-01-29
د.عیزەت سابیر بە بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق دانرا
01:33 PM - 2023-01-29
د.جوان ئیحسان: یەكێتی بۆ یەكڕیزی كورد دەرگای كراوەیە
11:30 AM - 2023-01-29
زۆرترین خوێنراو
-
سوپاسنامەی خاتوو كافیە سڵێمان
ی ن ک 01:08 PM - 2023-01-30 -
قوباد تاڵهبانی لهگهڵ فراكسیۆنی یهكێتی كۆبوهوه
ی ن ک 11:18 AM - 2023-01-30 -
یادێك بۆ ههردوو شەهیدى فهرمانده حوسێن مەنسوور و شێرکۆ فاتیح شوانی
کوردستان 10:40 AM - 2023-01-30 -
د.جوان ئیحسان: یەكێتی بەردەوامە لە ریفۆرمی ناوخۆیی حزب
چاوپێکەوتن 09:51 AM - 2023-01-30 -
یەکەم چالاکی ساڵۆنی شەقامی جمهوری دەستپێدەکات
کوردستان 09:02 AM - 2023-01-30 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی پیرۆز كەریم فەتاح گەزەڵان
ی ن ک 11:50 PM - 2023-01-29 -
وەفدی یەكێتی بەشداری لە ئاهەنگی نیشتمانی هیندستان دا دەكات
ی ن ک 10:15 PM - 2023-01-29 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵی ئەمریكا و بەریتانیا باسی چاكسازی دەكات
کوردستان 09:04 PM - 2023-01-29