riklam
}

"ستۆپ" رێڕه‌وه‌ چه‌وته‌كه‌ی حوكمڕانی ده‌وه‌ستێنێت

کوردستان 04:14 PM - 2022-11-22
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه‌دا به‌ئاشكرا ناعه‌داله‌تی له‌دابه‌شكردنی داهات و بودجه‌ی پرۆژه‌كاندا ده‌كات، ئه‌مه‌ چه‌وتی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانییه‌ و یه‌كێتی به‌ئاشكرا داوای راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی چه‌وتی حوكمڕانی له‌هه‌رێم ده‌كات و بۆ ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پشتوانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، یه‌كێتی ئه‌م نیگه‌رانییه‌شی گه‌یاندوه‌ته‌ نوێنه‌ری وڵاتان له‌عیراق و هه‌رێم.

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ نوێترین دیداری دیپلۆماسیدا له‌ ماڵی مام له‌له‌ به‌غدا، له‌گه‌ڵ  ئه‌لینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عیراق  به‌رچاوڕونی له‌ باره‌ی دۆخی حوكمڕانی له‌ هه‌رێم خسته‌روو، به‌ ئاشكرا رایگه‌یاند: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌یه‌كی ناته‌ندروست و نابه‌رپرسیارانه‌ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ئاستێكی زۆر نزمدان و هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ هه‌ست ده‌كه‌ن حكومه‌ت سزایان ده‌دات".

حكومه‌ت پیلان له‌دژی سلێمانی ده‌گێڕێت

میقداد شێخ به‌ھادین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به‌به‌رنامه‌ و پیلانی لایه‌نێكی دیاریكراو ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی به‌ته‌واوی په‌راوێز خراون و حكومه‌ت ئابڵۆقه‌یه‌كی ناڕه‌وای خزمه‌تگوزاری و گه‌مارۆدان و سزادانی به‌سه‌ردا سه‌پاندووە‌".
"ئه‌م كابینه‌یه‌ كابینه‌یه‌كی نابه‌رپرسیاره‌ له‌ئاست به‌ڕێوه‌بردن و ده‌وڵه‌تداریدا نییه‌ و به‌عه‌قڵیه‌تی حزبایه‌تی و خێڵایه‌تی ركابه‌رایه‌یی پارێزگاكانی كوردستان ده‌كات و ته‌نانه‌ت كار گیشتوه‌ته‌ ئه‌وه‌ی جیاوازی هۆزێك بۆ هۆزێكی دیكه‌ بكات"، مقداد شێخ وای وت.

نیگه‌رانییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته‌ لوتكه‌و چیتر قبوڵی ناكات به‌مشێوه‌یه‌ حكومه‌ت هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ سزا بدات، بۆیە یەکێتی بڕیاریداوە "ستۆپ" بە رێڕه‌وه‌ چه‌وتی حکومڕانی بکات.

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌ڵێت: "یه‌كێتی زۆرجار باجی ئه‌م حكومدارییه‌ ناھاوسه‌نگه‌ی داوه‌و ئارامی هه‌ڵبژاردوه‌و دانی به‌خۆیدا گرتووه‌، به‌ڵام ئێستا نیگه‌رانییه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ لوتكه‌و یه‌كێتی ستۆپ به‌تاكڕه‌وی چه‌وتی حكومڕانی ده‌كات".

"له‌ گۆڕه‌پانی هه‌رێمی كوردستاندا هیچ حزبێك هێنده‌ی یه‌كێتی نه‌یتوانیوه‌ خه‌بات بكات و خوێن بۆ كوردستان بڕێژێت، مافی خۆیه‌تی له‌پێناو ئه‌م هه‌موو خوێنه‌ی به‌كوردستانی به‌خشیووه‌، رێگری بكات له‌حكومڕانی چه‌وتی به‌ڕێوه‌بردن و حكومه‌ت بخاته‌وه‌ سه‌ر رێڕه‌وی خزمه‌ت بێ جیاوازی"، شێخ میقداد وایوت

خۆری یه‌كێتی به‌بێژنگ ناگیرێت

هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌یتوانیوه‌ خۆری پرشنگداری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بێژنگ بگرێت و یه‌كێتی له‌هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه‌ له‌پێشڕه‌ویدایه‌.

میقداد شێخ به‌ھائه‌دین ده‌ڵێت: "به‌ری خۆری پرشه‌نگداری یه‌كێتی به‌بێژینگی ھیچ ناحه‌زێك ناگیرێت و یه‌كێتی خاوه‌نی كارێزماو رابه‌رێكی وه‌ك سه‌رۆك مام جه‌لاله‌و له‌ئێستاشدا ئاینده‌ی یه‌كێتی له‌ئاستی ھه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه‌ش روو له‌پێشڕه‌وییه‌كی كه‌م وێنه‌یه‌".

لاوازبوونی یه‌كێتی خه‌یاڵه‌

حاجی مه‌سیفی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی وت: "په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی به‌درێژایی ماوه‌ی رابردوو هه‌وراز و نشێوی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، به‌ڵام ده‌بێت پێكه‌وه‌ زمانی دیالۆگ به‌كاربهێنین له‌ جێی تفه‌نگ و گوللە".
 "هه‌ركه‌سێك بیر له‌وه‌بكاته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی لاوازبكات یاخود په‌رش و بڵاوی بكات خه‌یاڵی خاوه‌و ده‌بێت ئه‌و هه‌ر به‌و خه‌یاڵه‌وه‌ بژی"، حاجی مه‌سیفی واده‌ڵێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket