ئەمریكا ستایشی قوباد تاڵەبانی دەكات بۆ بەگژاچوونەوەی تووندوتیژی
کوردستان 05:11 PM - 2022-10-06
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال و ئێرڤن هیكس كۆنسوڵی گشتیی ئەمریكا
هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال و ئێرڤن هیكس كۆنسوڵی گشتیی ئەمریكا
لەهەرێم سەبارەت بە مەترسییەكانی بەردەم
پرۆسەی سیاسی عێراق هاوڕابوون كە دەبێت:" بە گفتوگۆ و دانوستان چارەسەری
گونجاو بۆ كێشەكان بدۆزرێتەوە، رێگەنەدرێت ناكۆكییەكان وڵات بەرەو ناسەقامگیری زیاتر
ببات".
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری
مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە هەولێر پێشوازیكرد لە ئێرڤن هیكس كۆنسوڵی
گشتیی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان، لەدیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و
عیراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئەمریكا بەتایبەت لەبواری
بازرگانی تاوتوێ كرا.
"رێگەنەدرێت ناكۆكییەكان وڵات بەرەو ناسەقامگیری زیاتر ببات"
لەو كۆبونەوەیەدا كە
ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی ئۆكتۆبەری 2022 لەبارەگای مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) لەهەولێر بەڕێوەچوو،
قوباد تاڵەبانی و كۆنسوڵی گشتیی ئەمریكا، بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و عیراق-یان
باسكرد و بە ئاماژەدان بە مەترسییەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی عیراق، هەردوولا هاوڕابوون
بەڕێگای گفتوگۆ و دانوستان چارەسەری گونجاو بۆ كێشەكان بدۆزرێتەوە، بەشێوەیەك رێگەنەدرێت
ناكۆكییەكان وڵات بەرەو ناسەقامگیری زیاتر ببات.
"هانی
كۆمپانیا ئەمریكییەكان بدرێت وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمدا بكەن و پەیوەندیی لەنێوان
ژووری بازرگانییەكانی هەرێم و ئەمریكا دروست بكرێت"
لە بەشێكیتری كۆبوونەوەكەدا،
گرنگی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئەمریكا لە هەموو بوارەكاندا
باسكراو، لەمبارەیەوه سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال داوایكرد
پەرە بە پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەردوولا بدرێت بەجۆرێك هانی كۆمپانیا ئەمریكییەكان
بدرێت وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمدا بكەن و پەیوەندیش لەنێوان ژووری بازرگانییەكانی
هەرێم و ئەمریكا دروست بكرێت.
"كۆنسوڵی
گشتیی ئەمریكا ستایشی هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی دەكات بۆ بەگژداچوونەوەی توندوتیژی
خێزانی"
لە تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكەدا،
كۆنسوڵی گشتیی ئەمریكا پشتگیری تەواوی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە
و ستایشی هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانیشی كرد بۆ بەگژداچوونەوەی توندوتیژی خێزانی و
داواشیلێكرد لەو بوارەدا بەردەوام بێت و رۆڵی كاریگەر و ئەرێنی خۆی بگێڕێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سبەینێ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت
07:43 PM - 2023-09-28 -
پیرۆزباییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی یەکێتی
12:23 PM - 2023-09-28 -
خاتوو گەلاوێژ: سەركردایەتی نوێ یەكێتی دەكاتەوە جێی ئومێدی نەتەوەكەمان
09:45 PM - 2023-09-27 -
پیرۆزباییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
06:31 PM - 2023-09-27
ئەمانەش ببینە
وتەبێژی کۆنگرە: دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت
10:49 AM - 2023-09-28
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە
09:04 AM - 2023-09-28
راپۆرتی سیاسی سەرۆك بافڵ لە پێنجەمین كۆنگرەدا
06:58 PM - 2023-09-27
بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردرایەوە
06:10 PM - 2023-09-27
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی دیاری عومەر
پرسەنامە 11:06 PM - 2023-09-28 -
سبەینێ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت
کوردستان 07:43 PM - 2023-09-28 -
ئاستهنگهكان نهیانتوانیوه رێگری لهنوێبوونهوهی یهكێتی بكەن
کوردستان 07:21 PM - 2023-09-28 -
پیرۆزباییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی یەکێتی
کوردستان 12:23 PM - 2023-09-28 -
وتەبێژی کۆنگرە: دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت
کوردستان 10:49 AM - 2023-09-28 -
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە
کوردستان 09:04 AM - 2023-09-28