riklam

دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی سوپاستان دەكات

کوردستان 03:32 PM - 2022-10-06
لۆگۆی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تالەبانی

لۆگۆی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تالەبانی

باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی سوپاسی هەموو ئەو كەسانە دەكات كە لە رێكخستن و ئامادەكارییەكانی مەراسیمی ساڵیادی ماڵئاوایی شكۆی نەتەوەو  نیشتمان سەرۆك مام جەلال دا رۆڵیان هەبوو لە سلێمانی و هەولێر.
ئەمەش دەقی سوپاسنامەكەیە:

سوپاس و پێزانین
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی سوپاسی بێئەندازەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان  و  بەڕێز قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و بەڕێزان تیمی پرۆتۆكۆلی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، تیمی پرۆتۆكۆلی سەرۆكایەتی هەرێم، تیمی پرۆتۆكۆلی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، تیمی پرۆتۆكۆلی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەزگای میدیای كوردسات، تیمی پڕۆتۆكۆلی نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەت كاك قوباد تاڵەبانی و سەرجەم تیمی پرۆتۆكۆلی حكومەتی هەرێم ئەكات لەسەرو هەموویانەوە كاك ئاكار ئازاد و هەموو كارمەندانیان بۆ ئەو هەموو ماندوبوونەیان و هەستان بە هەموو ئامادەكارییەكان پێش دەستپێكردنی مەراسیمی (5)ساڵەی ماڵئاوایی شكۆی نیشتمان سەرۆك جەلال تاڵەبانی، هەر لە ئامادەكردنی هۆڵی مەراسیمەكە و ئامادەكردنی كارتی دەعوەت نامەكان و وێنە و پۆستەری سەرۆك مام جەلال، هەموو ئەو كارانەی كە ئەنجامیان داوە بۆ سەرخستنی ئەو مەراسیمە بە باشترین شێوە، پاشان ناردنی هەموو دەعوەتنامەكان و پێشوازی میوانەكان و رێكخستنی هۆڵی مەراسیمەكە.
بەڕاستی كارێكی گەورەیان ئەنجام دا و ماندووبونێكی یەكجار زۆری ویستووە، بەشێكی زۆری سەركەوتنی مەراسیمەكە بە هەوڵی ئێوەی بەڕێز و هەموو ئەوانەی كە كاتی خۆیانیان بۆ ئامادەكردن و سەرخستنی ئەو مەراسیمە تەرخان كردبوو.
جارێكی تر سوپاس و پێزانینی بێ پایانمان هەیە بۆ یەكە بە یەكەتان .
هیوای سەركەوتنی هەمیشەیتان بۆ ئەخوازین
هەر شاد و سەركەوتووبن.
باڵیۆز د. محەمەد صابر
سەرۆكی دامەزراوە
6/10/2022

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket