riklam

ئەندامێكی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال دەكات

ی ن ک 10:12 PM - 2022-10-05
عومەر شێخ موس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی كرد

عومەر شێخ موس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی كرد

عومەر شێخ موس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال شكۆی نەتەوە و نیشتمانی كرد و چەپكە گوڵی رێز و وەفای لەسەر مەزارەكەی دانا.

رۆژی 3-10-2022 پێنج ساڵ بەسەر كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال شكۆی نەتەوە و نیشتمان تێپەڕی و دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی رێوڕەسمێكی شكۆداری لە هەولێر رێكخست كە ژمارەیەكی زۆر لە سەرۆك و سەركردەی لایەنە سیاسییە عیراقییەكان و باڵیۆز و دیپلۆماتكاران بەشداریان تێدا كرد، هاوكات لە سلێمانیش ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان و هەڤاڵانی ئۆرگانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالیان كرد و چەپكە گوڵی وەفایان دانا.

رۆژانە كەسایەتی سیاسی و هاووڵاتیان و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیتا پەیتا سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال شكۆی نەتەوە و نیشتمان دەكەن و چەپكە گوڵی رێز و وەفا دادەنێن.

PUKMEDIA







ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket