riklam

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتیی پێویستی بە هەمووانە

کوردستان 05:06 PM - 2022-10-05
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی سەردانی مەڵبەندی رێكخستنی هەولێری كرد

كارگێڕی مەكتەبی سیاسی سەردانی مەڵبەندی رێكخستنی هەولێری كرد

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی رایدەگەیەنێت:" دەبێت هەموومان لای خۆمانەوە كاربكەین بۆ سەرخستنی بەرنامەی یەكێتی" و دووپاتیدەكاتەوە :" یەكێتیی پێویستی بەهەموو تواناكانە".

كارگێڕی مەكتەبی سیاسی رۆژی 5/10/2022 سەردانی مەڵبەندی رێكخستنی هەولێری كرد و لە لایەن د.مەجید حەمەدەمین  لێپرسراوی مەڵبەند و ستافی مەڵبەندەوە پێشوازیكرا و لەگەڵ جێگرو كارگێڕو بەشەكانی مەڵبەند كۆبوەوە.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كورتەیەكی لەبارەی دۆخی كوردستان و عێراق و رۆڵی یەكێتیی خستەڕوو، بەوردی تیشكی خستەسەر ژیانی حزبایەتی و ئەو هەنگاوانەی دەنرێن بە ئاراستەی رێكخستنەوەی ئۆرگانەكان و هەوڵدان بۆ خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی رایگەیاند:"یەكێتی پێویستی بەهەموو تواناكانەو دەبێت هەموومان لای خۆمانەوە كاربكەین بۆ سەرخستنی بەرنامەی حزب" .

لەو ورانگەیەشەوە گفتوگۆی بەشداربووان بەئاراستەی چۆنیەتی كاركردن بوو لە داهاتووداو رێكخستنەوەی خێراتری ئۆرگانەكانی سنووری هەولێر.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket