لەسلێمانی پرسەی ماتەمینی بۆ د.جەمال فوئاد دادەنرێت
ی ن ک 03:03 PM - 2022-10-05
خولێخۆشبوو د. جەمال فوئاد ، وەزیری پێشووتری كشتوكاڵ لە حكومەتی هەرێمی كوردستان
بڕیارە رۆژی شەممە 8-10 پرسەی خوالێخۆشبوو د.جەمال فوئاد وەزیری پێشووتری كشتوكاڵ لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە مزگەوتی شێخ فەرید لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، کە رۆژی 28-9-2022 لە ئەمریکا کۆچیدوایی کرد.
د. جەمال برای هەردوو خوالێخۆشبوو د.كەمال فوئاد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و د. ئیحسان فوئادە.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA تەرمی خوالێخۆشبوو لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەخاک سپێردراوەو پرسەی ژنان و پیاوان لە مزگەوتی شێخ فەرید دەبێت لە سلێمانی.
د. جەمال فوئاد
ساڵی 1928 لە سلێمانی لەدایکبووەو كەسایەتییەكی رۆشنبیر و ناسراو بوو، هەروەها
پسپۆری بواری كشتوكاڵ بووە و پەیوەندییەكی پتەوەی لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتییەكان و
رێكخراوە جیهانییەكان دا هەبوو.
هەروەها ساڵانێكی زۆر وەك مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی خزمەتی كردووە و لەسەر دەستی ئەو چەندین خوێندكار و پسپۆری ئەكادیمی پێگەیشتوون.
یەكێك لە كارە جوانەكانی بۆ شاری سلێمانی سەوزكردن و بە دارستانكردنی بناری چیای گۆیژە بوو، هەروەها پەرۆشێكی راستەقینەی بواری ژینگە بووە و جێدەستی دیارە.
د.جەمال فوئاد بە نەخۆشی دڵ لە ویلایەتی كالیفۆرنیا لە ئەمریكا، ئێوارەی رۆژی 28-9-2022، كۆچیی دواییكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی و وەزیری ناوخۆی عیراق: نابێت تاوانباران دەربازیان بێت
11:43 PM - 2023-06-08 -
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق لەسەر بودجە دەستیپێکردەوە
10:52 PM - 2023-06-08 -
کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی کۆتایی هات
06:50 PM - 2023-06-08 -
جێگری سەرۆکی هەرێم پشتیوانی دژەتیرۆر و فەرماندەکانی دەکات
03:28 PM - 2023-06-08
ئەمانەش ببینە
.png)
کوردستان 10:11 PM - 2023-06-08 سەرۆک بافڵ و وەزیری ناوخۆی عیراق: هاوکاری و هاوئاهەنگی فراوانتر دەکرێن
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی زیاتر لە٣هەزار کارمەندی کۆمسیۆن دەکرێنە هەمیشەیی
05:48 PM - 2023-06-08
قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغدا هەماهەنگ بن
04:44 PM - 2023-06-08
فراکسیۆنی یەکێتی سازش لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە ناکات
02:35 PM - 2023-06-08
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: سلێمانی لە وەبەرهێناندا یەكەمە
01:05 PM - 2023-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی زیاتر لە٣هەزار کارمەندی کۆمسیۆن دەکرێنە هەمیشەیی
کوردستان 05:48 PM - 2023-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغدا هەماهەنگ بن
کوردستان 04:44 PM - 2023-06-08 -
جێگری سەرۆکی هەرێم پشتیوانی دژەتیرۆر و فەرماندەکانی دەکات
کوردستان 03:28 PM - 2023-06-08 -
فراکسیۆنی سەوز شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ خەڵات دەکات
ی ن ک 03:01 PM - 2023-06-08 -
فراکسیۆنی یەکێتی سازش لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە ناکات
کوردستان 02:35 PM - 2023-06-08 -
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: سلێمانی لە وەبەرهێناندا یەكەمە
کوردستان 01:05 PM - 2023-06-08 -
حاڵی خانەنشینی هەرێم و بەغدا
بیروڕا 12:19 PM - 2023-06-08 -
چاوەڕوان دەكرێت بەزۆرینەی دەنگ بودجە تێبپەڕێندرێت
عیراق 10:40 AM - 2023-06-08