ئەنجومەنی سەركردایەتی لەسەر پرسی "پەرلەمان و حكومەت" كۆدەبێتەوە
ی ن ک 01:13 PM - 2022-10-05
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
كۆبوونەوەی ئەمجارەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوەیە و تێیدا باس لە گرفت و كێشەكان و لەمپەرەكان دەكرێت.
بڕیارە كۆبوونەوەكە لە چەند رۆژی داهاتوودابێت و بەسەرپەرشتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەبچێت، وەك درێژكراوەی كۆبووەنەوە سیاسییەكانی دیكە.
مستەفا چاڵاوی جێگری سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند :" كۆبوونەوەكە لەگەڵ پەرلەمان و حكومەتە، كە نوێنەرانی یەكێتیین لە و دوو دامەزراوەیە و تێیدا باس لە كێشەو گرفتەكان و كێشەی خەڵك و خزمەتگوزاریی و ئەو لایەنانە دەكرێت كە بۆ خەڵك پێویستن وگرنگن".
" یەكێتیی خۆی بەخاوەنی ئەم ئەزموونە دەزانێت و لە حزب پێكهێنەر و بەشداری ئەو دامەزراوە باڵا یاسایی و جێبەجێكاریانەن و یەكێتیش هاوبەشێكی سەرەكی و كاریگەرە" جێگری سكرتێری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی وایوت.
كۆبوونەوە ئاساییەكانی پێشووی ئەنجومەنی سەركردایەتی لە رۆژانی پێنجشەممانی هەموو هەفتەیەك دەكرا، بەڵام بڕیارە ئەم كۆبوونەوەیەیان لە رۆژی شەممە بكرێت .
مستەفا چاڵاوی دەڵێت:" لە كۆبوونەوەكە دا گوێ لە د.رێواس فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەگێرێت لە بارەی ئەجێندای پرۆژە یاسا و ئەو بابەتانەی پەیوەستداری خەڵكن".
"هەرچی دەربارەی حكومەتیشە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم قسەی خۆی دەكات، سەبارەت بە كار و پرۆژە خزمەتگوزراییەكان حكومەت و هەروەها بابەتانەی پەیوەستن بە ژیان و گوزرەرانی خەڵك" جێگری سكرتێری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی وایوت.
"هەموومان پشتگیریی حكومەت و پەرلەمان دەكەین لە بارەی هەنگاو پرۆژەكانیان بۆ كۆمەڵانی خەڵك و دەستیش دەخەینە سەر لەمپەرەكان و چارەسەركردنیان". جێگری سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سبەینێ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت
07:43 PM - 2023-09-28 -
پیرۆزباییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی یەکێتی
12:23 PM - 2023-09-28 -
خاتوو گەلاوێژ: سەركردایەتی نوێ یەكێتی دەكاتەوە جێی ئومێدی نەتەوەكەمان
09:45 PM - 2023-09-27 -
پیرۆزباییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
06:31 PM - 2023-09-27
ئەمانەش ببینە
وتەبێژی کۆنگرە: دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت
10:49 AM - 2023-09-28
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە
09:04 AM - 2023-09-28
راپۆرتی سیاسی سەرۆك بافڵ لە پێنجەمین كۆنگرەدا
06:58 PM - 2023-09-27
بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردرایەوە
06:10 PM - 2023-09-27
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی دیاری عومەر
پرسەنامە 11:06 PM - 2023-09-28 -
سبەینێ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت
کوردستان 07:43 PM - 2023-09-28 -
ئاستهنگهكان نهیانتوانیوه رێگری لهنوێبوونهوهی یهكێتی بكەن
کوردستان 07:21 PM - 2023-09-28 -
پیرۆزباییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی یەکێتی
کوردستان 12:23 PM - 2023-09-28 -
وتەبێژی کۆنگرە: دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت
کوردستان 10:49 AM - 2023-09-28 -
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە
کوردستان 09:04 AM - 2023-09-28