سەرۆك بافڵ لە بارەی دۆخی هەرێم: زەمینەیەكی لەبار بۆ گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن هاتووەتە ئاراوە
کوردستان 05:09 PM - 2022-10-04
سەرۆك بافڵ تاڵەبانی لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ لە ئێلبروس كوتراشیڤ باڵیۆزی رووسیا لە عیراق
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت
بە دۆخی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: "زەمینەیەكی لەبار بۆ گفتوگۆ و
لێكتێگەیشتن هاتووەتە ئاراوە" و هیوایخواست" هەمووان بە گیانێكی
نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە لەپێناو گەل و قەوارەی هەرێم سازش لەسەر
داواكارییەكانمان بكەین".
ئەم وتانەی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی لە میانی دیدارێكیدا بوو لەگەڵ
لە ئێلبروس كوتراشیڤ باڵیۆزی روسیا لە عیراق كە رۆژی 4-10 لە بارەگای مەكتەبی
سیاسیی لە هەولێر بەرێوەچوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانی نوسیگەی سەرۆكی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان، لەو دیدارەدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
ئامادەیبووە، دواپێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان تاوتوێكران و تێپەڕاندنی ئەو
دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عیراقی تێكەوتووە گفتوگۆی لەبارەوەكرا.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی كوردستان
كردوە و دەڵێت: "بەخۆشحاڵییەوە زەمینەیەكی لەبار بۆ گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن
هاتووەتە ئاراوە "و هیوایخواستووە" هەموومان بە گیانێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە
لەپێناو گەل و قەوارەی هەرێم سازش لەسەر داواكارییەكانمان بكەین و بە گوتارێكی نیشتمانی و وەك یەك تیم بچینە
بەغدا لەپێناو داكۆكیكردن و پاراستنی مافە دەستوورییەكانمان."
لەبارەی ئەو دۆخە سیاسییە نەخوازراوەی عیراق و هەوڵەكان بۆ
گەیشتن بە ئەنجامێكی دڵخۆشكەر، سەرۆك بافڵ وتی: "هەمووان هەڵوێستی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان دەزانن و لەسەرەتاوە بەئاشكرا وتوومانە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن
بنەمای چارەسەركردنی كێشەكانە و هەموو هەوڵەكانیشمان لەپێناو كۆكردنەوە و
نزیككردنەوەی دەنگە جیاوازەكاندایە لەپێناو سەقامگیریی وڵات و بونیادنانی
داهاتوویەكی گەشتر".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بەشداری کارای کورد زامنی کوردستانیبوونی ناوچە جێناکۆکەکانە
12:08 PM - 2023-11-29 -
لێپرسراوی هێزەکانی 70 خانەنشین دەبێت
11:45 AM - 2023-11-29 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
04:19 PM - 2023-11-28
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: دەرفەتی گەورە بۆ وەبەرهێنەران هەیە
02:29 PM - 2023-11-29
پهروهرده و خوێندنی باڵا جێی بایهخی لیست و هاوپهیمانێتییهكانی یهكێتییه
11:18 AM - 2023-11-29
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
09:52 AM - 2023-11-29
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
08:40 PM - 2023-11-28
زۆرترین خوێنراو
-
لێپرسراوی هێزەکانی 70 خانەنشین دەبێت
کوردستان 11:45 AM - 2023-11-29 -
پهروهرده و خوێندنی باڵا جێی بایهخی لیست و هاوپهیمانێتییهكانی یهكێتییه
کوردستان 11:18 AM - 2023-11-29 -
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
کوردستان 09:52 AM - 2023-11-29 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
کوردستان 08:40 PM - 2023-11-28 -
سەرکەوت زەکی: یەکێتی لەگەڵ سەختی و ئازاری شەنگالییەکاندا مایەوە
ی ن ک 08:23 PM - 2023-11-28 -
یەکێتی خزمەتی پێشمەرگە و ئارامی هەرێمی دەوێت
کوردستان 05:49 PM - 2023-11-28 -
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی توركیا: دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم بكرێتەوە
کوردستان 04:24 PM - 2023-11-28 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
کوردستان 04:19 PM - 2023-11-28