riklam

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: بۆردومانی ئێران بۆ سەر هەرێم پێشێلكاریی بێ پاساوە

کوردستان 09:25 PM - 2022-09-28
بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان

بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەتوندی ئیدانەی بۆردومانەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت:" پێشێلكارییەكی پاساو هەڵنەگرە بۆسەر سەروەری عێراق و یەكگرتوویی خاكەكەی" و رایدەگەیەنێت:" ئاگاداری راپۆرتە هەواڵییەكانین سەبارەت بە قوربانی مەدەنی".

نێد ڕایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راگەیەندراوێكی رەسمی سەبارەت بە پەلامارەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستانی عیراق دەركردووە و دەڵێت:" بە توندی سەركۆنەی بەكارهێنانی موشەكی بالستی و درۆن دەكەین لە لایەن ئێرانەوە دژ بە هەرێمی كوردستانی عێراق كە پێشێلكارییەكی پاساو هەڵنەگرە بۆسەر سەروەری عێراق و یەكگرتوویی خاكەكەی".

چەند رۆژێكە هێزەكانی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەكات كە بارەگای هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی ئێران –یان لێیەو بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی و ئاوارەبوونی لێكەوتۆتەوە بەتایبەت بۆردومانەكانی رۆژی 28/9/2022 كە هاوكات ورۆژی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایە.

نێد ڕایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا  دەڵێت : "ئاگاداری ڕاپۆرتە هەواڵییەكانین سەبارەت بە قوربانی مەدەنی و خەمباری هەر گیان لە دەستدانێكین بەهۆی پەلامارەكانی ئەمڕۆوە".

" سەركۆنەی لێدوانەكانی حكومەتی ئێران دەكەین كە هەڕەشەی پەلاماری زیاتر لە عێراق دەكەن.  شانبەشانی خەڵك و حكومەتی عێراق دەوەستین لە ڕووی ئەو پەلامارە بێشەرمانەیە لەسەر سەروەرییان" وتەبیژی وەزارەتی دەروەی ئەمریكا وادەڵێت.

بۆردومانەكانی ئەمرۆ 28/9/2022ی كۆماری ئیسلامی ئێران، كاردانەوەی لێكەوتەوە و هەر زوو بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی و هەردوو فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی عیراق و كوردستان لە راگەیاندراوی جیادا هەڵوێست و پەیامیان گەیاند و ئیدانەیان كرد و بە پێشێلكاری سەروەریی هەرێم و عیراقیان لە قەڵەمداوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket